ڕزگاربووی بوومەلەرزەکە: داروپەردووی تەنیشت گۆڕەکان ئازارێکی گەورەمان پێدەدا

دەڤریم ئاسلان، یەکێک لە ڕزگاربووانی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو داروپەردووەی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی خوشکەکەی هێشتا لە تەنیشت گۆڕەکەیەتی و ئازارەکانی زیاتر دەکات.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور-ئەو بوومەلەرزەیەی لە ٦ی شوباتدا تورکیا و باکووری کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی وێرانکردنی زۆرێک لە شارەکان و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەلایەنی کەمەوە ٥٠ هەزارو ٧٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و لەکاتی لێکۆڵینەوەکانی هەڵسەنگاندنی زیانەکاندا دەرکەوتووە کە ٣٥ هەزارو ٣٥٥ بینای ڕووخاو هەن، ١٧ هەزارو ٧٨٦ باڵەخانە پێویستیان بە ڕووخاندنی بەپەلە هەیە، ١٧٩ هەزارو ٧٨٦ زیانی زۆریان بەرکەوتووە، ٤٠ هەزارو ٢٢٨ زیانیان بەرکەوتووە، و ٤٣١ هەزارو ٤٢١ بینا زیانی سووکیان بەرکەوتووە.

 

هەرچەندە ٩ مانگ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا برینەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چاک نەبوونەتەوە و لە کاتێکدا چارەسەرێک بۆ کێشەی نیشتەجێبوون پەرەپێنەدراوە، زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە زستان لە چادر و کۆنتەینەر بەسەردەبەن،  لە یەکێک لەو شارانەوە کە زیانبەرکەووانی بوومەلەرزەکە بەردەوامن لە ئازارەکانیان سەمسورە کە تێیدا ٥ هەزارو ٩٥٣ بینای وێران هەن.

 

کۆمەڵێک پاشماوەو داروپەردوو فڕێدراوەتە ناو ڕووبارەکە

کۆمەڵێک پاشماوەی داروپەردووکە لە پاشماوەکانی باڵەخانە ڕووخاوەکانەوە کۆکراونەتەوە بۆ ماوەی چەندین مانگ فڕێدراوەتە ناو ڕووبارەکەوە کە لە تەنیشت گۆڕستانی کاراپینار دەڕوات و دوای ئەوەی ڕووبارەکە پڕبووە، دەست دەکەن بە فڕێدانی پاشماوە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان لەسەر ڕێگاکە، دوای جیاکردنەوەی پاشماوەکان و دارووپەردووەکان کە فڕێدراون بۆ خوارەوەی ڕووبارەکە، ئەمجارەیان دەستیان کرد بە فڕێدانی لەناو گۆڕستانی کاراپینەر، ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا تێیدا بەخاک سپێردراون.

 

ئەو خێزانانەی سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردووە لەنێو ئەو دارووپەردووانەدا وتیان: ئەو کردارانەی لەو گۆڕستانەدا ئەنجام دراون کە گۆڕەکانی هاوڵاتیانی کوردی عەلەوی تێدا کۆکراونەتەوە بە مەبەست ئەنجام دەدرێن.

 

"ئازارمان زیاد دەکەن"

دەڤریم ئاسڵان، کە پێنج ئەندامی خێزانەکەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا، لەناویاندا خوشکەکەی، ئاماژەی بەوەکرد، ڕاستەوخۆ لە پشت گۆڕی پێنج کەسی خێزانەکەیەوە داروپەردوو هەن و هەرکاتێک ئەو داروپەردوو پاشماوانە دەبینێت ساتەکانی بوومەلەرزەکەی بیردەکەوێتەوە و ئازارەکانی نوێ دەکاتەوە.

 

ئەوەشیخستەڕوو پاشماوەو داروپەردووی خانووەکان و ئەو کەسانەی لەم گۆڕستانەن فڕێدرایە ناو ڕێڕەوی ئەم ڕووبارە، ئەوانەی کە گیانیان لەدەستدا لەژێر ئەم داروپەردووانەدا بەخاک سپێردران، هەموویان لێرە لەگەڵ ماڵەکانیان خرانە ژێرگڵ، ئەوەی دەیکەن هەرگیز ڕاست نییە و بێگومان نامرۆڤانەیە.

 

"کەس نامانبینێت تەنانەت گوێمان لێ ناگیرێت"

دەڤریم ئاسڵان، ئاماژەی بەوەدا کە خاوەنەکانی بلدۆزەرەکان وەڵامی بانگەوازی خەڵکەکەیان نەدایەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردبوو، وتیشی: چەندین ڕۆژ خەڵکێکی زۆر لەژێر داروپەردووەکاندا جێهێڵدران، چاوەڕێی یارمەتیان دەکرد، ئەو کەسانە گیانیان لەدەستداو  هاواریان بۆ یارمەتی کرد، هیچ ئامێرێک نەبوو بۆ کارکردن، لاشەی خزمەکانمان دەرهێنا دوای چەندین کاتژمێر، کاتێک ئامێرەکان گەیشتن، کەس بە زیندوویی نەمابوو، خەڵک لەسەر شەقامەکان بۆ چەند ڕۆژێک لە سەرمادا گیانیان لەدەستدا.

 

جەختی لەوە کردەوە، ئەو کۆمەڵە پاشماوەیەی کە لە تەنیشت گۆڕەکاندا داندراون ئازارێکی گەورەیان بۆ دروست دەکات و وتی: کەس گوێمان لێ ناگرێت، کەس نییە بمانبینێت یان گوێی لە دەنگمان بێت، ئەوان ئەوە دەکەن چونکە ئەو کەسانەی لێرەن کوردی عەلەویین، هیچ بارودۆخێکی لەو شێوەیە لە گۆڕەکانی دیکەدا نییە، تەنها لێرە ئەم کارە دەکەن.