لە ئەرجەنتین ٣٦ەمین کۆبوونەوەی ژنانی فرەنەتەوەیی دەستیپێکرد

٣٦ەمین "کۆبوونەوەی ژنانی فرەنەتەوەیی" لە شاری بارلۆچی ئەرجەنتین دەستیپێکرد، لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەزاران ژن ئامادەبوون، سینەفیزیۆنی بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بیندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی یەکەم، ٣٦ەمین "کۆبوونەوەی ژنانی فرەنەتەوەیی" لە شاری بارلۆچی ئەرجەنتین بە وتەی ماپوچیان ماکی، سەرکردەی ڕۆحی خەڵکی ناوخۆی پاتاگۆنیا دەستیپێکرد.

 

لە وتارەکەیدا، ماپوچیان ماکی جەختی لە گرنگی بەرخۆدان کرد بۆ پاراستنی بوونی گەلی ناوچەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تێکۆشانی دژ بە مێژووی کۆلۆنیالیزم هەزاران ساڵە دراوە و دەبێت بگاتە ئاستێکی بەرزتر، ئازادی زیندانییەکان، بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی گرنگە.

 

دوای وتارەکە، پەیامێکی ڤیدیۆیی لەلایەن بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە چیاکانی کوردستانەوە لەسەر شاشەی گەورە نمایشکرا.

 

چالاکی بە دروشمی "شۆڕشی ژنان" بەڕێوە دەچێت

چالاکییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەسەر بانگهێشتی فێمێنیستەکانی ئەبیا یەلا و بزووتنەوەی ژنانی کوردستان، بابەتی "شۆڕشی ژنان لە کوردستان و جیهان" هەڵدەسەنگێندرێت.

 

ئەم کۆبوونەوەیە بە پلاتفۆرمێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و مافەکانی گەلی ناوچەکە.