کۆیە، دوای خوشکەکەی تەرمی ماردینیش لە زێی بچووکدا دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ماردین،  کە لەگەڵ خوشکەکەیدا لە زێی بچووک لە کۆیە خنکابوو، دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ


دوو خوشك بە ناوەكانی "شایستە و ماردین" کە تەمەنیان ١٣ و ١٤ ساڵان بوو، ڕۆژی ٩ی تەمموز لە زێی بچوك لەگەڵ باپیریاندا بوون و هەرسێکیان خنكان، ڕۆژی ڕووداوەکە تەرمی پیاوەكە دۆزرایەوە و لە ڕۆژی ١١ی تەمموز تەرمی شایستەش دۆزرایەوە، پاشان گەڕان بەدوای تەرمی ماردین-دا بەردەوام بوو.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارمەندانی تیمی مەلەوانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بە هاوکاری هاوڵاتیان بەیانی ئەمڕۆ ١٣ی تەمموز تەرمی ماردینیان لە زێی بچووک دەرهێنایەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە هاوڵاتیانی سنورەکە و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە پابەندی ڕێنمایەکانی بەرگری شارستانی بن و دوورکەونەوە لە مەلەکردن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەس و کاریان.