بنەماڵەی شەنیاشار: ڕۆژی ١٨ی تەمموز لە باڵکۆنەکانی دادگاوە هاوار دەکەین

ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٨٤٥ بەردەوامە، باسیان لەوەکردن لە دانیشتنی ١٨ی تەمموزدا دەبن و وتیان: ئێمە ناڕەزایەتی دەردەبڕین بەرامبەر بەو نادادپەروەرییەی لە ٨ای تەمموزدا بەرامبەرمان کراوە، لە دادگادا هاوار دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران،  لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕەحا دەستیپێکرد، سەرەڕای فشار و ئاستەنگەکان، ئەو دایکە ڕانەوەستاوە لە داواکردنی دادپەروەری و لە ڕۆژی ٨٤٥دا بەردەوامە لە ئێشكگری دادپەروەری.

 

"رۆژی ١٨ی تەمموز لە باڵکۆنەکانی دادگاوە هاوار دەکەین"

بنەماڵەی شەنیاشار، بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا دادگا داخراوە، ئێشکگری دادپەروەرییان لە ماڵەکەیاندا لە پەرسوسی ڕەحا درێژە پێدەدەن و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویان کردووەتەوە،  ئێمە هەرگیز لە بەرامبەر نادادپەروەریدا بێدەنگ نەبووین و بێدەنگیش نابین، ئەو ستەمەی لێمان کراوە لە ١٨ی تەمموزدا لە باڵکۆنەکانی دادگاوە هاواری دەکەین، هەتا دادپەروەری پێکدێت، ئەم قسانەی ئێمە بەردەوام دەبێت.