فەریدا ئیبۆ: لە دژی داگیرکاری تێبکۆشن

لە مانگی ئایاردا، ٥٢ کەس لەنێویاندا چوار ژن بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو ڕفێندران و سەدان دار لە ناوچەکە بڕدران و سوتێندران.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا کارە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ئایاری ٢٠٢٣ڕایگەیاندو ئاماژەی بەوەکردووە، ٥٢ کەس ڕفێندران، لەنێویاندا چوار ژن هەن، یەک کەس کوژراوە، زیاتر لە ٥٠٠ دار لابران و زیاتر لە ٤٠٠ دار بڕدراون، لە هەمان کاتدا، دوو بینای میتینگەری دروستکران، یەکێکیان لە ناوچەی شێراوا بە پاڵپشتی کۆمەڵەی دەستی سپی و ئەوی دیکەیان لە چیای لێلۆن.

 

فەریدا ئیبۆ، کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین - شەهبا باسی لە کردەوە داگیرکارییەکانی عەفرین کرد.

 

لە ماوەی مانگێکدا ٥٢ کەس لەنێویاندا چوار ژن ڕفێندران

فەریدا ئیبۆ لەبارەی داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە عەفرینی داگیرکراو قسەی کرد و وتی: دوای ئەوەی عەفرین کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، تا ئێستا کردەوەی نامرۆڤانە لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی دژی ژنان، داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانییەوە دەیەوێت ئەو هاوڵاتییە ڕەسەنانەی کە لە عەفرین مابوونەوە، بە ئەنجامدانی کردەوەکانیان دەرگای کۆچکردنیان بۆ بکەنەوە. ئەوان خەڵک بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستگیر دەکەن و هەروەها داوای قەرەبوو لە خێزانەکان دەکەن بۆ ئازادکردنیان، لە هەمان کاتدا، ئەوان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جۆراوجۆر دەبنەوە و ڕووبەڕووی پێشێلکاری نامرۆڤانە دەبنەوە لە زیندانەکانی چەتەکاندا، لە مانگی ئایاردا ٥٢ کەس ڕفێندران، لەنێویاندا چوار ژن، و کردەوە لە دژیان ئەنجام درا، کوشتنی کەسێک. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی بەتەمەن لە ئەنجامی پێکدادانەکان لە عەفرین گیانی لەدەستدا، خەڵک لە عەفرین لە ترسدا دەژین و ناتوانن بە ئازادی هەڵسوکەوت بکەن، فشارەکانی سەر عەفرین تەنها بۆ ئەوەیە کە ئەو هاوڵاتییانەی کە ماونەتەوە خاکەکەیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن .

 

ناسنامەی عەفرین دەچەوسێندرێتەوە

 فەریدا ئیبۆ باسی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە عەفرین کرد و وتی: کردەوەی داگیرکاریش لەسەر سروشت و مێژووی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت، بڕینی درەختەکان و سوتاندنیان مانای گۆڕانی دیمۆگرافییە لە ناوچەکەدا. هەروەها لە نێوان چەتەکاندا، خانووەکانی هاوڵاتیانی ڕەسەن بە نرخێکی زۆر گران دەفرۆشرێن، دروستکردنی بینای داگیرکەران لە عەفرین گۆڕانکارییەکی دیموگرافییە لە ناوچەکەدا، هەروەها ئەوان لە تەڵەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادان بە یارمەتی کۆمەڵەکانی کوەیت و قەتەر کە  پێی دەوترێت "دەستی سپی"، به مەبەستی ئەوەی خەڵکی ڕەسەنی عه فرین کۆچ بکەن و ناسنامەی کوردەکانی عەفرین لەو ناوچەیەدا له ناو ببات لە عەفرین زمانەکە گۆڕدراوە بۆ تورکی، هەروەها پارەی  بەکارهێنراو تورکییە، واتە ئەوەی وا دەردەکەوێت ناسنامەی عەفرین بێت لەناوچووە، هەموو شوێنەوارە مێژووییەکان و گۆڕستانەکانی پاکڕەوەکان لەناوچوون. ئەو کەسانەی دەیانەوێت زەوی و موڵکەکانیان بەجێبهێڵن ڕووبەڕووی پێشێلکاری و هەراسانکردن و کردەوەی داگیرکاری دەبنەوە.

 

"خاکەکەتان لە دژی داگیرکەران بپارێزن"

فەریدا ئیبۆ داوای لە هاوڵاتیانی ڕەسەنی ناوچەکە کرد کە بەرەنگاری داگیرکەران ببنەوە بۆ بەردەوامبوون لە بەرخۆدانیان بۆ خاکی عەفرین و گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و لە کۆتاییدا وتی: داوای ئێمە بۆ خەڵکی ڕەسەنی عەفرین ئەوەیە کە ئەوان هەوڵ بدەن خاکەکەیان لە دژی داگیرکەران بپارێزن،  با واز لە بەرخۆدانتان نەهێنین، هەروەها بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان لەسەر خاکی کانتۆنی شەهبا بە هەموو شێوەیەک بۆ گەڕانەوەیەکی شکۆمەندانە بۆ شوێنەکانمان.