بە زانین و هۆشیاری و پەیوەندی بە خاکەوە، ژنان دەتوانن مێژووی خۆیان بپارێزن

دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە ژنان لە شەڕی خۆیان لە دژی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێوەدەگلێنن، جەستەی ژنان وەک کاڵایەک بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆیان لە ناوچەکەد.ا

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو پەدەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆیان لە ناوچەکەدا شێوازی تایبەت بەکاردەهێنن و پشت بە جەستەی ژنان دەبەستن وەک ئامڕازێکی سەرەتایی بۆ ئەو کارە، بۆ شێواندنی واقیعی کۆمەڵگە و ژنان و تێکدانی ئەو فەلسەفەیەی کە لەلایەن ڕێبەر ئۆجالانەوە پێشکەشکراوە، هەروەها کاردەکەن بۆ بەئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگ، لەڕێگەی تۆڕی بریکارەکانی سەر بە هەواڵگری تورکیا، دەبنە هۆی تیرۆرکردنی خەڵکێکی زۆر لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا.

 

عەزیمە دەنیز، کارگێڕی ئەنجومەنە مەدەنییەکان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دووپاتیکردەوە، کاتێک هەر وڵاتێک هەوڵی جێبەجێکردنی کارنامەکەی دەدات، بەهێزترین زینجیرە لە کۆمەڵگەدا دەکاتە ئامانج یان ئەو بەستەرەی کە ژیانی کۆمەڵگە پەرەپێدەدات، کە ژنانە، چونکە ڕزگاری کۆمەڵگەکان بە ئاستی ڕزگاری ژنەکانیان دەپێورێت، بەکارهێنانی جەستەی ژن وەک ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی دەسەڵات دیاردەیەکی نوێ نییە لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەت، و لەگەڵ گەشەسەندنی سیستمی سەرمایەدارییدا جەوهەری ژنانیان زەوت کرد، بەجۆرێک کە وەک جەستەیەکی بایۆلۆژی، واتە تەنها وەک ڕەگەزێک، بێ ئیرادە وەک کۆیلە و کاڵایەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا و فرۆشراون و ئەم شێوازانە بەرامبەر بە ژنان تا ئێستاش لەلایەن وڵاتە باڵادەستەکانەوە بەردەوامن.

 

"دەبێت ژنان ئاگاداری ئەم شێوازانە بن"

دووپاتیکردەوە، دەوڵەتی تورکیا شەڕی خۆی تەنیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و سووریا سنووردار ناکات، بەڵکو بەو شێوازانە کوردستان لە هەر چوار پارچەکەدا دەکاتە ئامانج و تەنانەت ئێرانیش هەمان ڕێباز پەیڕەو دەکات و ڕێبازێکە هەمووان بەکاری دەهێنن، دەبێت ژنان ئاگاداری ئەم شێوازانە بن کە لەلایەن ئەوانەوە فریو نەدرێن، بۆیە دەبێت هۆشیار بێت لە پەیوەندی و هاوڕێیەتییەکانیدا و هاوڕێ لە دوژمن جیابکاتەوە.

 

"ڕێگای ئازادی ژنانی کردەوە"

عەزیمە دەنیز ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵات هەوڵدەدات چوارچێوە و فۆرمێکی دیاریکراو بۆ ژنان دابنێت بۆ ئەوەی بە ئازادی خۆیان نەگەن و بەشداری نەکەن لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەیان، بەڵکو بە پێی ئەجێندای خۆیان کاربکەن بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ کولتوور و مێژووی خۆیان، بەڵکو ژنێک کە ئاگاداری ئەمە بێت ناتوانێت نێچیری ئەم ئەجێندایانە بێت، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان یەکەم کەس بوو کە بە درێژایی مێژوو چەمکی ئازادی ژنانی پێشنیار کرد، فەیلەسوف هەبوون کە باسی ئازادی ژنانیان دەکرد، بەڵام ڕێبەر ئۆجالان چەمکەکەی پێشنیار کردو جێبەجێی کرد و ڕێگای ئازادی ژنانی کردەوە، ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیان بەپێی ئەم فەلسەفەیە خۆیان ڕێکبخەن و بە خەباتی خۆیان جێپەنجەیەکی مێژوویی بەجێهێشتووە، بۆیە دەبینین ئەم شەڕە تایبەتە دژی ئەو فەلسەفەیە کە ڕێبەر ئۆجالان پێشنیاری کردووە، ب وڵاتان هەوڵی لێدان لەم فەلسەفەیە دەدەن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بە ئازادی خۆی نەگات و بەها مێژووییەکانی خۆی نەپارێزێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت ئەو ژنانەی ڕادەپەرن لەو چوارچێوەیەی دەسەڵات و دەوڵەت دایڕشتووە، دەبنە ئامانجی داگیرکاریی تورکیا، کە هەمیشە لەژێر ناوی یاسادا هەوڵی شێواندنی واقیعی کۆمەڵگە و ژنان دەدات، و بەمەبەستی شەرعیەتدان ئەوەی دەیکەن بۆ سزادانی هەرکەسێک کە لە چوارچێوەی یاساکەیان لابدات، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گرنگی بە ئەخلاق دەدات و نەک بەپێی یاسا ئەو کۆمەڵگەایانەی کە چێژ لە ئەخلاق وەردەگرن دیسپلینکراون و پێویستیان بە یاسا نییە بۆ ڕێکخستنی ئەوان.

 

 لە کۆتایی قسەکانیدا، عەزیمە دەنیز جەختی لەوە کردەوە کە ژنان نابێت قبوڵ بکەن وەک کاڵایەک بەکار بهێندرێن، هەروەها دەبێت کاریگەرییەکی گەورەیان هەبێت و قبوڵ نەکەن کە بازرگانی بە جەستە و زەوییەکانیانەوە بکرێت و ئەمەش لەگەڵ زانیاری،هۆشیاری، و پەیوەندی بەو شوێنەی کە تێیدا گەورە بوون و پاراستنی مێژوو و خۆیان دەبێت.