"خوێندنەوە ڕێگای خۆپەروەردەکردنە"

نێرگز ئیسماعیل، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، باسی لە گرنگی خوێندنەوە کرد و ڕایگەیاند کە خوێندنەوە خۆپەروەردەکردنی مرۆڤەکانە.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- خوێندنەوە تێگەیشتنە لە ڕاستی و گرنگترین شتە لە ژیانی مرۆڤدا، کە لە ڕێگەی خوێندنەوە پەروەردە و زانا دەبن، بۆ ئەمەش پێویستە هەمیشە خەڵک بخوێننەوە، نێرگز ئیسماعیل، نووسەر و ڕۆژنامەنووس باسی لە گرنگی خوێندنەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڕۆشنبیرو کرد.

 

"هێزو هزری ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگەدا بەرەوپێش دەبات"

نێرگز ئیسماعیل باسی لە گرنگی پەروەردە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: ئەمساڵی ٢٠٢٤، بە بڕوانامەیەکی باڵا و زانستی، ئەو بەرنامانەی کە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەرەی پێدراوە، هێزو هزری ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگەدا پەرەپێدەدەن و لە هەمان کاتدا گرنگە نەوەیەکی کورد بونیاد بندرێت کە دوور بێت لە نەتەوەپەرستی و بتوانێت ئاگاداری زمانی خۆی بێت، ڕۆڵی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی مامۆستایان، بەتایبەتی دایکانی مامۆستا، کە چۆن وەک دایک لە کۆمەڵگە و خێزاندا مامەڵە دەکەن، خەریکی دروستکردنی چەتری یەکڕیزی و گردبوونەوەن لەسەر ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و گەشەسەندنی نەوەی نوێ لە خوێندنگەکاندا، ڕۆڵێکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ئەو مامۆستایانەی کە شارەزایی زمانی کوردییان هەیە و پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن.

 

"مەترسی گەورە لە تەکنەلۆژیادا هەیە"

 نێرگز ئیسماعیل سەرنجی بۆ پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر پەروەردە ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێگومان کێشەی زۆر هەیە، هێرش و لەشکرکێشی بۆ سەر ناوچەکانمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، لە سەردەمی ئێستاماندا تەکنەلۆژیا زۆر دابەش بووە لە سوودەکانیەوە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە، گەورەترین کێشە ئەوەیە کە مۆبایل دەبێتە چەکێک دژی کولتوورو ژیانی کۆمەڵایەتی لاواز دەکات، هاوڕێیەتی لاواز دەکات، لەو کاتەدا مۆبایل و تەکنەلۆژیا خۆی مەترسی گەورەن، هەزاران پەرتوک و چیرۆکی منداڵان چاپ دەکرێن، ئەوەندە پێشکەوتن بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی، سریانی و هتد بەدیهاتووە و هەموو پێکهاتەکانی گرنگی بەم بابەتە دەدەن، بەڵام کاتێک منداڵەکان تەمەنیان چوار ساڵ دەبێت ئەگەر دایک یان باوکەکە مۆبایلێکیان پێدەدات، ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو منداڵە دروست نابێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی.

 

"پەروەردە و خەمخۆری بۆ نەوەی نوێ زۆر گرنگە"

نێرگز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا، پێویستە مرۆڤ پەروەردە بەرەوپێش ببات و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پەروەردە و خەمخۆری نەوەی نوێ شتێکی زۆر گرنگە لە ژیانی خەڵکدا، پێویستە سیمینارەکان بە زمانی کوردی پەرەی پێبدرێت، کۆبوونەوە لەسەر هەموو بابەتێک بکرێت، کاتێک ئەو بابەتانە لە کۆمەڵگەدا لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە وەرنەگرین، کێشەی زۆری دەبێت ئەمە زۆر گرنگە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی کار و گیانفیدایی شەهیدان بەرز بنرخێنین، ئێمە وەک گەلێک، وەک نەتەوەیەک ناسنامەیەکمان هەیە،  نەک تەنها لە دیوی ڕۆح، لە دیوی هۆشیاری دیموکراسیمان، هەستەکانمان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتوورێک کە مرۆڤەکان لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتیکدا بونیاد بنێن و پەرەیان پێبدەن و بیکاتە ماڵێک بۆ داهاتوو.