١٣ پاسەوان بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵانی دەستگیرکراو دەستبەسەر کران

لە شاری میلانی پایتەختی ئیتاڵیا ١٣ پاسەوان بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵانی دەستگیرکراو، لە دامەزراوەی سزادان ڕاگیراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی شاری میلانۆی ئیتاڵیا، ١٣ پاسەوان دەستبەسەر کران، کە ١٢ پاسەوانیان لە زیندانی سەزاری بەکاریای منداڵان لە میلانۆ کاریان دەکرد و یەکێکیان پێشتر لەوێ دامەزرابوو، ڕاگەیەندرا کە پاسەوانەکان بەهۆی ئەشکەنجەدانی ئەو منداڵانەی کە بە تاوانی جیاواز سزا دراون، ڕاگیراون.

 

لە هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیادا بڵاوکرایەوە، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ٨ کەس لە پۆستە حکومییەکان دوورخراونەتەوە، هەروەها باس لەوە کراوە، تۆمەتی توندوتیژی کە دەگاتە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک، لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، دیاری کرا کە ئەو مامەڵە خراپە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە بەردەوامە و ئەمەش بە چاودێری تەکنیکی ڕاپۆرتی ئەو منداڵە زیندانییانە دیاری کرا کە بوونەتە قوربانی ئەشکەنجە.

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ئیتاڵیا، لە زیندانەکانی شارەکانی فۆجیا و ڕیجیۆ ئیمیلیا، بە بیانووی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان، دۆسیەی یاسایی و کارگێڕی لە دژی بەشێک لە پۆلیسی زیندانەکان دەستیپێکردووە.