مامۆستای دوێنێ، فرۆشیاری ئەمڕۆ

نەجیبە وتی: من ژنێکی سەربەخۆم، مافی نێوەندگیری ئازارەکانمم هەیە، ئەگەر نەبمە دەنگ بۆ ژنانی ئەفغانی، پیاوە ژنکوژەکان هەناسەدانمان قەدەغە دەکەن.

بەهاران لاهیب

 

هەرات- لە شەقامی کەراچی شاری هەرات، ژنێک هەیە لە کەناری شەقامدا فرۆشیاری کەلوپەلە و بەکرە دەفرۆشێت، چوار منداڵی هەیە و هاوژینەکەی سەربازێکی حکومەتی پێشوو بووە، کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا ناچار بووە پەنا بۆ ئێران ببات، بەڵام لەو کاتەوە نەجیبە هیچ هەواڵێکی هاوژینەکەی نازانێت، نەجیبە پێش دەسەڵاتی تاڵیبان مامۆستا بووە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کچان لە هەرات و وانەی بیرکاری دەگوتەوە.

 

براکەی نەجیبە ڕێگەی نەدا کە نەجیبە باس لە کارەکەی بکات بۆمان، بەڵام نەجیبە بە تووڕەییەوە ڕووی لە براکەی کرد و وتی: "من ژنێکی سەربەخۆم، مافی ئەوەم هەیە نێوەندگیری ئازارەکانم بکەم. ئەگەر نەبمە دەنگ بۆ ژنانی ئەفغانستان، پیاوە ژنکوژەکانی وەک ئێوە هەناسەدانمان قەدەغە دەکەن"، براکەی ناچار کرد ناوچەکە بەجێبهێڵێت.

 

نەجیبە باسی لەوەکرد، "نزیکەی چوار مانگە براکەم دەچێتە یەکێک لە قوتابخانە ئاینییەکان، هەڵوێست و عەقڵیەتی بەتەواوی گۆڕاوە، من و خێزانەکەم پێمان وایە کە لەگەڵ تالیب دەژین، هەر ساتێک بچوکترین کارەکانمان بە پرسە ئاینییەکانەوە دەبەستێتەوە."