لە هیندستان ژمارەی ژنان لە پەرلەمان زیاتر دەبێت

پڕۆژەیاسای زیادکردنی ٣٣٪ی تەرخانکردنی کورسی پەرلەمانی بۆ ژنان لە هیندستان پەسەند کرا، بەڵام یاساکە لە ساڵی ٢٠٢٩ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو پڕۆژە یاسایە کە بۆ زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانی ژنان لە پەرلەمانی هیندستان ئامادە کرابوو، لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا. بە پەسەندکردنی ڕەشنووسی هەردوو بەشی پەرلەمان، ٪٣٣ی کورسییەکان بۆ ژنان تەرخان دەکرێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٩ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

"با لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ٢٠٢٤ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"

وەزیری دادی هیندستان، ئارجون ڕام مێگوا ڕایگەیاند، ژنان کە ٪٤٨ی دانیشتوانی هیندستانن، بە ڕێژەی ٪١٥.١ نوێنەرایەتیان لە پەرلەماندا هەیە، هەروەها ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە کە نادادپەروەرانە یاساکە تا ساڵی ٢٠٢٩ نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، داواشیان کردووە ئەم یاسایە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی ئایاری ٢٠٢٤ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لە هیندستان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە کار لەسەر یاسایەکی نوێ دەکرا کە ئامانجی نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان بوو.