پۆڵەندا لێکۆڵینەوە دژی بکەرانی لەباربردنی منداڵ دەستپێدەکات و ڕێگری دەکات

سەرەڕای ئەوەی لە پۆڵەندا لەباربردنی منداڵ قەدەغە نییە، بەڵام حکومەت ڕێکاری توند بۆ ڕێگریکردن لە لەباربردن دەگرێتە بەر و بەهۆی ئەنجام نەدانی لەباربردنیشەوە ٦ ژن گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ- هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، حکومەتی پۆڵەندا خەڵک دەکاتە ئامانج بەهۆی ئەو چالاکییانەی کە گوایە پەیوەندییان بە لەباربردنەوە هەیە، ئەمەش دۆخی ترسی توندتر کردووە، کە مەترسییەکان بۆ ژنان و کچان زیاتر دەکات.

 

هیومان ڕایتس وۆچ بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، نیشانی دەدات کە حکومەتی پۆڵەندا کار دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی چالاکی و بانگەشە بۆ لەباربردنی منداڵ دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بە شێوەیەکی یاسایی لەباربردنی منداڵ لەو وڵاتەدا قەدەغە نییە، بەڵام ئەم هەوڵەی حکومەتی پۆڵەندا مافەکانی خەڵک بۆ تایبەتمەندی و سەربەخۆیی و تەندروستی و بوارەکانی دیکە دەخاتە مەترسییەوە.

 

لە دوای نزیکبوونەوە لە قەدەغەکردنی لەباربردنی یاسایی لە ساڵی ٢٠٢٠، بەرپرسانی پۆڵەندا لێکۆڵینەوەکانیان چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش بە پاساوی یاسایی ئەنجام دەدات و ڕێکارەکانی دژی پزیشکان و ئەو ژنان و کچانەیە کە داوای چاودێری پزیشکی دەکەن بۆ لەباربردن یان لەباربردنی دەرمانی یاسایی و

 

لە یاسای پۆڵەندا لەباربردنی منداڵ بە تاوان نازانرێت، بەڵام ئەنجامدانی لەباربردن بۆ هەر کەسێک کە لەباربردن ئەنجام بدات، یان یارمەتی کەسێک بدات لە لەباربردنی منداڵدا، زۆر سنووردارە، بۆیە حکومەت هەوڵدەدات بنەمایەک بدۆزێتەوە بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان و دابینکەرانی چاودێری تەندروستی بەهۆی دابینکردن یان یارمەتیدانی لەباربردنی منداڵ بە شێوەیەکی نایاسایی.

 

هیلاری مارگۆلیس، توێژەری باڵای مافەکانی ژنان لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت: بەدواداچوونی بێبەزەییانەی دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا بۆ ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن چاودێری تەندروستی سەرەتایی بەدەستبهێنن یان پێشکەشی بکەن، تەنها دەتوانرێت وەک ڕاوکردنی جادووگەر پێناسە بکرێت، حکومەت پۆلیس و دادگا خراپ بەکاردەهێنێت بۆ پێشخستنی کارنامەی دژە مافەکانی مرۆڤ، سیاسەتە خراپەکانی خۆی دەباتە ناو ماڵە تایبەتەکان و ژووری نەخۆشخانەکان و نووسینگەکانی پزیشکان.

 

لە چاوپێکەوتنەکاندا لەگەڵ هیومان ڕایتس وۆچ، پزیشکان، پارێزەران و ژنێک کە لەباربردنی دەرمانی یاسایی هەبووە، باسیان لە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کردووە، کە تاوانبارکردنی ئەو کەسانەی لێدەکەوێتەوە لەباربردن ئەنجام دەدەن، ئاماژەیان بەوەشکردووە، حکومەت بە شێوەیەکی ناڕەوا دەستوەردان دەکات لە مافی تەندروستی، کە دەبێتە هۆی دەرئەنجامە تەندروستییە نەرێنییەکان و ئەگەری گۆشەگیری بۆ ئەو کەسانەی کە بەدوای لەباربردندا دەگەڕێن.

 

جێی ئاماژەیە لە پۆڵەندا، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ەوە، لانیکەم شەش گیان لەدەستدانی ژنان تۆمار کراوە، کە وەها دادەنرێت بەهۆی ئەنجام نەدانی لەباربردنەوە گیانیان لەدەستدابێت، لەکاتێکدا ژنەکە لە دۆخی مەترسیداری تەندروستیدا بووە، داواکارانی گشتی لێکۆڵینەوەیان بۆ هەر شەش دۆسیەکە دەستپێکردووە، پێنج لەو دۆسیانە بەردەوامن و لە دۆسیەی شەشەمدا داواکاری گشتی بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بخاتەڕوو، ڕێکاری لێکۆڵینەوەکانی ڕاگرت.