لە دژی پەیماننامەی لۆزان کوردان ڕێپێوانیان کرد

کوردانی چوار پارچەی کوردستان، کە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس دەبن، لە چوار پارچەی کوردستا، ئەوروپا و جیهانەوە لە لۆزانی سویسرا کۆبوونەتەوە دژی پەیماننامەی پارچەکردن و جینۆسایدی گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لە یادی ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا، کە کوردستانی کردە چوار بەش و بوو بە هەوێنی سیاسەتی جینۆسایدی گەلی کورد، خەڵکی کوردستان لە شاری لۆزان لە سویسرا هاوکات لەگەڵ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا دژی پەیماننامەی لۆزان، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

 

لە کاتژمێرەکانی پێش نیوەڕۆوە کوردان لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی و بە تایبەت لە سویسرا ڕوویان لە شاری لۆزان کردووە، کە پەیماننامەکەی تێدا واژۆ کرا، کوردان لەبەردەم باڵەخانەی شاتۆ دۆشی کەنار دەریاچەی جنێڤەوە کە گفتوگۆکانی لۆزانی لە ساڵی ١٩٢٣دا  لێ ئەنجامدراوە، بەرەو کۆشکی ڕومینی کە ڕێککەوتنەکە لەوێ واژۆ کرا، ڕێپێوانیان کرد.

 

دروشمی "ژن، ژیانی ئازادی"، "بژی بەرخۆدان"، "بژی کوردستان" بێ پچڕان بەرز دەکرێنەوە.