ئیلهام ئەحمەد: کۆنفیدرالیزمی ژنان سنووری دەوڵەتان تێدەپەڕێنێت

سەرۆکی دەستەی کارگێڕی مەجلیسی سوریای دیموکرات : "دەبێت لە چاوی ژنانەوە سەیری مێژوو بکەین".

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی سەد ساڵەی لۆزان کە لە ساڵی ١٩٢٣ واژۆ کرا و کوردستان بەسەر چوار بەشدا دابەش بوو، دوێنێ سیمپۆزیۆمی ژنان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروشمی "با بە هێز و هاوپشتی ژنان، دابەشبوون و جینۆسایدی گەلانی لۆزان تێکبشکێنین" بە بەشداری زیاتر لە ٦٠ ژنە سیاسەتمەدار و چالاکوان بەڕێوەچوو.

 

 سەرۆکی دەستەی کارگێڕی مەجلیسی سوریای دیموکرات ئیلهام ئەحمەد بۆ ئاژانسی نوژنها قسەیکرد.

 

"دەبێت ژنان لە بوارە سیاسییەکان و ناوەندەکانی بڕیاردان ڕۆڵیان هەبێت"

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، نابێت ژنان دوور لە ناوەندەکانی بڕیاردان دوور بکەونەوە و وتی: " ڕێکەوتننامەی لۆزان پەیامی جینۆسایدە بۆ هەموو ژنانی کورد، عەرەب، سووری، ئەرمەنی لە ناوچەکە، بیرکردنەوەیەک دروست بوو، عەقڵی یەک ئاڵا و نەتەوە و کولتوور و ئایین، بیرکردنەوەیەک کە هەموو شتێک لە ژێر سایەی دەوڵەتدا چارەسەر دەبێت، لەو مێژووەدا کۆماری تورکیا دامەزرا، بەڵام مافی کورد و ئەرمەنی و هەموو قەوارەکانی دیکە زەوت کرا، سەرەڕای ئەوەی ژن ڕەگەزێکی جەوهەرییە لە کۆمەڵگە زیانێکی زۆریان لەم ڕێکەوتنە کردووە، چونکە ژنان بەشدارییان لە ڕێککەوتنەکەدا نەکردووە و دوور لە گۆڕەپانی سیاسی بوون، دەرئەنجامی ئەو جۆرە ڕێککەوتنانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژنان هەبووە و ژنانیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، چونکە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنانە دابەشبوونی وڵات، ئاوارەبوونی خەڵکی لێکەوتەوە، ئەو کولتوورانەی بەسەر کۆمەڵگە سەپێنراون و هەڵوەشاندنەوەی کولتووری ژنان هەمووی دەرئەنجامی ئەو جۆرە ڕێککەوتنانەن."

 

"ماوەیەکی ڕێکخراو پێویستە"

لە کۆتایی قسەکانیدا ئیلهام ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە پێویستی بە دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنێک هەیە کە دان بە ناسنامەی هەموو ڕێکخراوێکی ژناندا بنێت و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "بۆ ئەوەی دەرئەنجامی ڕێککەوتنەکە شکست بهێنێت، پێویستە ژنان ڕێکبخرێن و لە زانستی مێژوودا هەبن، لە ڕێککەوتنی لەم شێوەیە نابێت ژنان لە ناوەندی بڕیارەکان دوور بن، پێویستە ژنان لە ناوەندی بڕیارەکاندا بن و بزانن چ سیاسەتێک جێبەجێ دەکرێت، لابردنی سنووری دەوڵەتی ئێستا چارەسەری کێشەکە ناکات، بەڵکو سیستەمێک هەیە کە سنوور دەبەزێنێت، وەک سیستەمی کۆنفیدڕاڵی نێوان گەلان، لە نێوان ژنان، کۆنفیدرالیزم سنووری دەوڵەتان تێدەپەڕێنێت، ئەم سیستەمە دەتوانێت کاریگەری و دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتنانە نەهێڵێت، لەسەر ئەم بنەمایە داوا دەکرێت قۆناغێکی نوێی ڕێکخستن، قۆناغێکی نوێی هاودەنگی پێویست بێت و لەسەر ئەو بنەمایە، بتوانن دەرئەنجامەکانی گۆڕانکارییەکان تێپەڕێنن و چارەسەری بکەن."