لە ئەنجومەندا داوای ئازادکردنی هالیسە ئاکسۆی دەکرێت

هالیدە تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئامەد، لەو پێشنیازەدا کە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، ڕایگەیاندووە، باری تەندروستی هالیسە ئاکسۆی کە زیاتر لە نەخۆشییەکی هەیە، لە زینداندا بەرەو خراپتر دەڕوات.

ئەنقەرە

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی ئامەد لە ٢٥ی نیساندا، هالیسە ئاکسۆی، ئەو دایکەی ئێسک و پروسکی کوڕەکەی بە پۆستەدا بۆنێردرایەوە، بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراودا، دەستگیر کرا و سزای بەسەردا سەپێنرا، هالیدە تورکئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ئامەد، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیادا باسی لە کێشە تەندروستییەکانی هالیسە ئاکسۆی تەمەن ٥٦ ساڵ کرد و داوای کرد ئازاد بکرێت.

 

زیاتر لە یەک کێشەی تەندروستی هەیە

هالیدە تورکئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، هالیسە ئاکسۆی هیچ بەڵگەیەکی ڕوونی نییە و تەنیا بە لێدوانی شایەتحاڵە نهێنییەکان دەستبەسەر و دەستگیر کراوە، هەروەها چەندین کێشەی تەندروستی وەک بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵی هەیە و تا ئێستا دیمەنی ناردنەوەی، ئێسک و پروسکی کوڕە کوژراوەکەی بە ناوی عەگید ئیپەک بە پۆستەدا لە هزر دایە، هەروەها ٪٢٨ی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

 

"بە چ هۆکارێکی یاسایی سەربەست ناکرێت؟"

 

لە پێشنیازنامەکەدا کە وەزیری داد یڵماز تونج وەڵامی دەداتەوە، هاتووە:

*هیچ بەڵگەیەکی ڕوون لەسەر هالیسە ئاکسۆی نییە و تەنها بە لێدوانی شایەتحاڵە نهێنییەکان لە زیندان دەهێڵرێتەوە، کەس لە وەزیرەکان ئاگادارن؟

 

*هالیسە ئاکسۆی بە چ بەڵگەیەکی تاوانکارییەوە لە زیندان ڕاگیراوە؟

 

*بە سەرنجدان بەوەی کە هالیسە ئاکسۆی تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبێت، هۆکاری یاسایی ئازادنەکردنی چین؟

 

  *ئایا دەبێت لەلایەن وەزیرەکانتانەوە هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی هالیسە ئاکسۆی ئازاد بکرێت بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە؟

 

*لەبەرامبەر لێدوانی ئەو ژنە دەستگیرکراوانەدا، بەیاننامەی هالیسە ئاکسۆی بەپێی مەرجە یاساییەکان ئامادەنەکرابوو؟ هۆکاری ئامادەنەکردنی تۆمەتبارکردنەکە بەهۆی بەڵگەیەکی دیاریکراوەوەیە؟ بۆچی هێشتا بڕیاری داپۆشینی دۆسیەکە بەردەوامە؟

 

* وەزارەتەکەت کارێک بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش ئەنجام دەدات؟