خراپی دۆخی خەڵکەکانی گوندەکانی خۆراسان لە سایەی ناکارامەیی ڕژێمی ئێران

خەڵکی گوندی ئیسلام ئابادی سەر بە شاری نەیشابور بە هۆی دزینی محاویلەی کارەبای گوندەکە و بڕینی ئاو لەم کەشوهەوا گەرمەدا چەند ڕۆژێکە خەڵکی خستووەتە دۆخێکی سەختەوە.

سویدا خۆراسانی

 

نەیشابور- خراپی بەڕێوەبەردنی حکومەتی ئێران، بڕینی ئاو، کارەبا و غاز فشاری خستووەتە سەر دانیشتووانی گوندنشیین.

 

دانیشتووانی گوندی ئیسلام ئابادی سەر بە شاری نەیشابوور، بەهۆی ئەوەی محاویلەی گوندەکەیان دزراوە و ئاوەکەیان بڕدراوە، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خەڵکی ڕووبەڕووی دۆخێک دژوار بوونەتەوە، تا ئێستا دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هیچ کارێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم گوندەنە کردووە.

 

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێران یەکێکە لە هەناردەکارانی کارەبا، بەڵام خراپی بەڕێوەبردن و ناکارامەیی حکومەت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچە دوورە دەستەکانی ئێران، فشاری زیاتری بۆ خەڵکی گوندەکان دروست کردووە بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پسیبوونی هەوا لە خۆراسان.

 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دانیشتوویەکی گوندی ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، ژمارەی گوندنشینان لە زیادبووندایە و ئەو محاویلەی بۆ گوندەکە دانرابوو پێداویستییەکانی خەڵکی پڕ نەکردووەتەوە، بەردەوام گوندەکە ڕووبەڕووی پچڕانی کارەبا دەبوونەوە.

 

گەرمای بەتینی هاوین پچڕانی ئاو و کارەبای بۆ خەڵکی گوندەکە قورستر کردووە، بەهۆی دووری گوندەکە لە شارەوە، ئەو ئاوە خواردنەوەیەی کە بە تانکەر دەگاتە گوندەکە، ناتوانرێت بخورێتەوە، تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک نە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەباوە نە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەوە نەگیراوەتەبەر.