دەلال هاشیمی: پێویستە زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا بناسرێت
دەلال هاشیمی، ئەندامی کۆمەڵەی زمانی کوردی ”SZK” بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی باسی لە گرنگی پاراستنی زمانی دایک کردو ڕایگەیاند، کە پێویستە زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا بناسرێت.
نەغم چاچان
قامیشلۆ- کۆمەڵەی زمانی کوردی لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دامەزراوە، بە پشت بەستن بە گرنگی زمانی دایکی وەک بنەمای ناسنامە و یادەوەریی کولتووریی گەلە، پەرەدان بە پێگەی زمانی کوردی و بڵاوکردنەوەی لە نێو نەوە نوێیەکاندا، کار بۆ زیندووکردنەوە و پاراستنی زمانی کوردی دەکات، زمانی دایک بنەمای شوناس و یادەوەری کولتووری نەتەوەیەکە، ئەمڕۆ زمانی کوردی وەک سیمبولی شوناس و سەربەخۆیی و مافێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی مێژوو و کولتووری گەلی کورد و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەردەکەوێت.
دەلال هاشیمی، ئەندامی کۆمەڵەی زمانی کوردی ”SZK” بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی، سەبارەت بە گرنگی پاراستنی زمانی دایک قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
دەلال هاشیمی ڕایگەیاند، کە پەیمانگای زمانی کوردی لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزرا و وتی: پەیمانگای زمانی کوردی پێش شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا، لەو سەردەمەدا ”SZK” کار و چالاکییەکانی بە نهێنی بەڕێوە دەبرد، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە ڕژێمی بەعس زمانی کوردی قەدەغە کردبوو، سیستمی ڕژێمی بەعس لەسەر بنەمای یەک ئاڵا، یەک نەتەوە، یەک زمان و یەک ئایین ڕژێم لە ژێر سایەی ئەم سیستەمەدا کار و چالاکییەکانی بەڕێوە دەبرد.
”مامۆستایانی ڕژێمی بەعس نەیاندەویست زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا بخوێنرێت”
دەلال هاشیمی ڕایگەیاند، کاتێک زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا دەوترێتەوە، مامۆستایان بە دڵ و خۆنەویستانە فێرخوازانیان ڕاهێنا، دوای ئەوەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دەستی پێکرد، مامۆستایانی زمانی کوردی بە ناوی ”SZK” دەستیان بە کار و چالاکییەکانیان کرد، ئەوکات مامۆستایانی ڕژێمی بەعس نەیاندەویست زمانی کوردی لە قوتابخانەکان بخوێندرێت، ئێمە لە قوتابخانەکاندا وانەی کوردیمان دەوتەوە و بەم شێوەیەش پەروەردەی زمان لە گەڕەکەکانی شاری قامیشلۆ یەک بە یەک ئەنجام دەدرا، لەو کاتەدا ژمارەی مامۆستایان کەم بوو، لە هەر گەڕەکێکدا نزیکەی شەست مامۆستا هەبوون، دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی خەڵکدا کراوە بوو بۆ ئەوەی فێری زمانی کوردی ببن.
”کاتێک دەستمان بە وانەوتنەوە لە قوتابخانەکان کرد، مامۆستایانی ڕژێم کشانەوە”
دولال هاشیمی وتی: دوای دامەزراندنی زانکۆکان، دڵنیا بووین مامۆستایان دەست بە بڕوانامەی ماستەر بکەن و بەردەوام بن وتی: لە ساڵی ٢٠١٥ پەیمانگاکان کرانەوە، گروپەکانیش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە پەیمانگاکان مەشق و ڕاهێنانەکانیان وەرگرت، کاتێک لە قوتابخانە دەستمان بە وانەوتنەوە کرد، مامۆستایانی ڕژێم کشانەوە، لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی ڕۆژئاوا دەرفەتی ئەوەی بۆ مامۆستایان ڕەخساند کە درێژە بە خوێندن بدەن.
”کار بۆ تێکەڵکردنی پەروەردە بە زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت”
دەلال هاشیمی ڕایگەیاند، کە مامۆستایان و قوتابیان چالاکی ڕۆژانە ئەنجام دەدەن بۆ ناساندنی زمانی کوردی بە فەرمی لە دەستووری نوێی سووریادا، لە کۆتایی قسەکانیدا بەم قسانە وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی حکومەتی کاتی، پرۆسەیەکی نوێی یەکگرتن لە سووریا دەستیپێکرد، هەروەها هەوڵ و کار بۆ ئاوێتەکردنی زمانی کوردی هەیە، بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خۆشەویستانی زمانی کوردی دەکەم، پێویستە زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا بە فەرمی بناسرێت.