یادی ٧٨ ساڵەی نەکبەی فەڵەستینی کرایەوەو مافی گەڕانەوەی ژنانی فەڵەستینی دووپاتکرایەوە

بۆنەیەکی کولتووری کە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و داهێنەری فەڵەستینیەوە ڕێکخرابوو، تیشکی خستە سەر یادی ٧٨ ساڵەی نەکبەی فەڵەستینی، لە ڕێگەی ئامادەبوونی فراوانی ژن و گێڕانەوەی دەستی یەکەم کە پابەندبوونی ژنانی فەڵەستینییان بە مافی گەڕانەوە دووپاتکردەوە.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە-بەشداربووانی چالاکییەکە بە کۆی دەنگ کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە ژنانی فەڵەستینی وەک هێڵی یەکەمی بەرگری بۆ یادەوەری و ناسنامە بمێننەوە و مافی گەڕانەوە مافێکی بێبەشنەکراوە، بەبێ گوێدانە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکان، وتیان ئەوەی ئەمڕۆ غەززە بەخۆیەوە دەبینێت درێژکراوەی ئازارەکانی ساڵی ١٩٤٨ە، هەروەها خۆڕاگری ژنان وەک دیارترین سیمبول لە بەرامبەر ئاوارەبوون و شەڕدا دەمێنێتەوە.

 

ناوەندی فەڵەستینی بۆ کولتوور و داهێنان، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆبوونەوەی سەربەخۆی نوخبەی فەڵەستین و ماڵپەڕی گەنجانی فەڵەستین، ١٣ی ئایار، بۆ یادی ٧٨ ساڵەی نەکبەی فەڵەستین، بۆنەیەکی کولتووری سازکرد، لە چالاکییەکەدا، ژمارەیەک کەسایەتیی دیار و چالاکوانانی مافی ژنان بەشدارییان کرد و دووپاتیان کردەوە، کە ئامادەبوونیان پەیامی وابەستەیی ژنانی فەڵەستینییە بە خاکەکەیان و مافی گەڕانەوەیان، تەنانەت ئەگەر کاتیشی بخایەنێت.

 

لە چالاکییەکەدا، چەندین چالاکیی کولتووری نەتەوەیی لەخۆگرتبوو، وەک شیعرخوێندنەوە و وتنەوەی گۆرانییە نەتەوەییەکانی فەڵەستین، لەگەڵ وتاردانی کەسایەتییە دیارەکان، چالاکییەکە بە ئازادکردنی کۆترەکان کۆتایی هات، کە ئەمەش ئامڕازی ئەوە بوو کە هەرچەندە دوور بن، ڕێگای ماڵەوە دەزانن و دەگەڕێنەوە، هەروەک چۆن کۆترەکان سیمبولی ئاشتییە.

 

"نەکبە ئازارێکی بەردەوامە بۆ گەلی فەڵەستین"

غادە محەمەد، چالاکوانی ڕاگەیاندن، یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە ڕایگەیاند، ئەم چالاکییەی ئەمڕۆ سەرەتایەکی نوێی ئازار نییە، بەڵکو ئازارێکی بەردەوامە کە گەلی فەڵەستین لە ساڵی ١٩٤٨ەوە لەگەڵیدا دەژی لە هەردوو کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا، وەک بیرخستنەوەیەک کە نەکبە سەرەتای خەونی گەڕانەوە بوو بۆ ئەو خاکانەی کە بە زۆر داگیرکرابوون، خەڵکەکەی لە ژێر تەپوتۆزی فیشەکدا لێی دەرکران.

 

ڕوونیشیکردەوە، لە یادی ٧٨ ساڵەی نەکبەدا، گرنگە بۆنەی کولتووری و نەتەوەیی بۆ یادکردنەوەی ئەو شتانەی لەم ڕۆژەدا ڕوویاندا ساز بکرێت: ئاوارەبوون، کوشتن، وێرانکردن، کۆچکردنی زۆرەملێ، خۆڕاگری، هەروەها ئەم ڕووداوانە مافی گەڕانەوە لە هەردوو وڵاتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دووپات دەکەنەوە کە بە یەک قەوارە دادەنرێت، ئەوەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ڕوویدا، نموونەیەکی زیندووە بۆ نەکبەی کۆن، بەڵام بە شێوەیەکی نوێ و دڕندەتر و توندوتیژتر لەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا، بۆیە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر ئازارەکانی ژنان و ئەو بارودۆخە سەختانەی کە بەرگەیان گرتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵانی غەززە ئەمڕۆ پێویستیان بە کەس نییە ڕووداوەکانی نەکبەیان بۆ بگێڕێتەوە، چونکە سات بە سات لە ژێر بۆردوومان و کوشتن و ئاوارەبووندا دەژین، خەونی گەڕانەوە، کە نەوەکانی پێشوو هەڵیانگرتبوو، ئێستا بووەتە ئازارێک کە قورسایی لەسەر دڵی خەڵکی غەززە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لەو ماڵانەدا دەژین کە دەکەوێتە پشت هێڵی زەردەوە، یان ئەوەی ئەمڕۆ بە هێڵی پرتەقاڵی ناسراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر داپیرەکانماندا هاتووە بەسەر ژنانی غەززەدا هاتووە، ئەوان ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و ئاوارەبوون بۆ چادرەکان، کلیلەکەیان بەجێهێشتووە کە دوای ئەوان دەیگوازنەوە بۆ کچەکانیان، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەیان دەکەن، تەنانەت ئەگەر بێت و لەناو داروپەردووی ئەو ماڵانەدا بێت کە بۆردوومانکراون و وێرانکراون، تەنها بەردیان بەجێهێشتووە، ژنان زیاتر لەوانی دیکە زیانیان بەرکەوتووە لەماوەی هەردوو ساڵانی پیردا و نەکبەی نوێ کە بەهۆی ئەو شەڕەوە هاتۆتە ئاراوە کە ئێستا لە کەرتی غەززە بەردەوامە.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی فەڵەستینی لە بەهێزترین ژنانی جیهانن. ماڵ و منداڵ و هاوژین و برایان لەدەستداوە، گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، پەیامی سەرپێچیکردنیان بۆ جیهانێک هەڵگرتووە کە ستایشی مافی بەرد و دار و ئاژەڵ و هەموو شتێکی سەر ئەم زەوییە دەڵێتەوە، لە هەمان کاتدا چاویان لە کۆمەڵکوژییەکانی منداڵان و ژنانە لە کەرتی غەززەدا بەستووە. بە جیهانی وت ڕۆژێک دەگەڕێتەوە و ئەو ماڵە ئاوەدان دەکەمەوە کە ڕووخێنرابوو، ئەو ماڵەی کە بە زۆر لێی دەرکرابووم

 

"ژنانی فەڵەستینی ئاشتییان خۆشدەوێت”

سەحەر فزە، بەشداربوو، وتی: ئامادەبوونم لەمڕۆدا نەریتێکە کە لە منداڵییەوە پاراستوومە، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا دەچێم بۆ بەشداریکردن لە بۆنە کولتوورییەکان کە تێیدا گوێ لە شیعر دەگرم و گۆرانی نیشتمانپەروەرانە دەڵێمەوە و سەیری سەمای کولتووری فەڵەستین دەکەم، هەروەها زاراوەی "نەکبە" هەم ڕابردووی ئەم دواییە و هەم ئێستای بۆ ئەو بیردەهێنێتەوە، چونکە ژنان لە هەر چرکەیەکی کارەساتەکە دەژینەوە، سەرەڕای ئەوەی کە یادی ٧٨ ساڵە، هەست دەکەیت وەک ئەوەی دوێنێ ڕوویدابێت، دوێنێ ئاوارە بوو و بە زۆر لە ماڵەکەیەوە دەرهێنرا، ئازاری چەشت، کوژرا، بەرگەی گرت و بەردەوامە لە بەرگەگرتن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ هەموو شارەکانی فەڵەستین بە بۆنەی جۆراوجۆر لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە یادی نەکبە دەکەنەوە، بەڵام نەک تەنها بە خەمەوە، بەڵکو بە شتێکی هاوشێوەی سەماکردن لەسەر برینەکان، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ژنانی فەڵەستینی هێشتا باوەڕیان بە ئاشتی هەیە و هەوڵی دروستکردنی ئاشتی دەدەن، تەنانەت لە ئاگایی خۆیان و منداڵەکانیان و واتای نەکبەیان لە قاڵب داوە و پیتی "ن"یان گۆڕیوە بۆ "نور" ”ڕووناکی”، پیتی "ک"یان بۆ "كهفٍ منير" ”ئەشکەوتی ڕووناک”، پیتی "ب"یان کردووە بە "براعم سنابل" ”گوڵەکانی گەنم”، و پیتی "ت"یان کردووە بە "تغييرٍ نحو الأفضل" ”گۆڕانکاری بۆ باشتر”، هەموو ئەمانە لەکاتێکدا زەردەخەنەیەک دەهێننە سەر ڕووخساری کچەکانیان، کە بەردەوام دەبن لە ڕێگا و پەیامی دواییان، چونکە منداڵان هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە.

 

وتیشی: کە نەکبەی لە داپیرەیەوە بە میراس گرتووە، دوو جار بەسەریدا ژیاوە و هیچ فەرهەنگێک ناتوانێت باسی ئازارەکانی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا، خەونی گەڕانەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە هەردوو کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە لە چاوی هەموو ژنێکی فەڵەستینیدا بەردەوامە، هەروەها بیرۆکەی کۆچکردن قبوڵکراو نییە، لە زێدی خۆی کۆچناکات، ئەگەر ناچار بێت بڕوات، دەچێت چیرۆکەکە بگێڕێتەوە و ئاڵای دۆزی فەڵەستین لەو وڵاتانەدا بەرز بکاتەوە کە هێشتا باوەڕیان بە دادپەروەرییەکەی نییە.

 

هیوای گەڕانەوە

ڕەنا ئەبو دەقە ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمڕۆ بەشداری لە یادکردنەوەی نەکبەی فەڵەستینیدا کردووە، کە بە تاقیکردنەوەیەکی پڕ لە ئازار پێناسەی دەکات کە لاپەڕەکانی ئازار لە یادەوەرییەکانی ژنانی فەڵەستینیدا دەکاتەوە، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لەو ڕۆژەدا ناوچە داگیرکراوەکانی نوێ، کە بە "ناوچەی زەرد" ناسراون، سەریان هەڵدا، هێزەکانی ئیسرائیل خاڵەکانی پشکنینی تێدا جێگیرکردن بۆ ملکەچکردن ژنانی فەڵەستینی بۆ جۆرەها هەراسانکردن و بئ رێخیکردن.

 

ڕوونی کردەوە، کە وەک داپیرەی ئێستا لە چادرێکدا دەژی، دڵنیا نییە چۆن دەتوانێت پەروەردە و خواردن بۆ منداڵەکانی دابین بکات، زەویەکەی کە بە دەستی خۆی چاندبووی، وێران بوو، خانووەکەی کە خشت بە خشت دروستی دەکرد، ڕووخێنرا و خۆی و هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس نەیانتوانی پێی بگەن، تامەزرۆی گەڕانەوەیە بۆ سەر زەویەکەی، هێشتا کلیلی خانووە کۆنەکەی هێشتۆتەوە، هەرچەندە دەزانێت کە ڕەنگە جارێکی دیکە بەکاری نەهێنێتەوە، هیوادارە خانوویەکی نوێ لەسەر زەویەکەی دروست بکات و ئەو کلیلەش بگۆڕێت بە کلیلێک کە دەرگای خانووەکەی داهاتووە پێ بکاتەوە.

 

داوای لە هەموو دەوڵەتانی عەرەبی و زلهێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە خوێنڕشتنی بەردەوامی غەززە ڕابگرن و ڕێگری لە نەکبەی سێیەم بکەن کە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژنانی زیاتر، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە جینۆسایدەکە نەوەستاوە، ئەو هیوای خۆی دەربڕی بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی ئەودیوی هێڵی سەوز، بەو پێیەی یادەوەریی نەکبە لە ناویاندا ئازاری کارەساتێکی نوێی بەئاگا هێنایەوە: کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، دیارنەمانی چەندین گەنج کە تا ئەمڕۆش چارەنووس و ناسنامەیان نادیارە.

 

"هەرگیز گوندەکەم لەبیر ناچێتەوە"

عەلا قەتراوی، نووسەر لە وتارەکەیدا، سڵاوی خۆی گەیاندە باپیری، کە لە ساڵی ١٩٤٨ لە شارۆچکەی قەترەی فەڵەستین ئاوارە بوو و بە پەنابەرێکی دوور لە قەترە کۆچی دوایی کرد، نەیتوانی بەو شێوەیەی کە خۆی ویستبووی لەوێ بنێژرێت، هەروەها هەرگیز گوندەکەی لەبیر ناکات، بەڵکو هەست بە حەسرەتێکی قووڵ دەکات بۆی، هەرچەندە هەرگیز سەردانی نەکردووە، بەڵام ڕۆحی ئەو هەرگیز جێی نەهێشتووە، هەروەک چۆن باقی نەوەکانی کە تەنها بەشێکی بچووکی فەڵەستینیان بینیوە و بە هەستی خۆشەویستی و حەسرەتەوە بەستراوەتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە بگەڕێنەوە ماڵەوە، بۆ ماڵەکانیان کە لێیان وەرگیراوە.