بنەماڵەی شەنیاشار لە پەرلەماندا ڕێگرییان لێکرا

ئەمینە شەنیاشار کە لە بەردەم پەرلەمانی ئەنقەرە درێژە بە چالاکیی "دادپەروەری" خۆی دەدات، ڕێگری لێکرا بچێتە ژوورەوە بۆ ناو بینای پەرلەمان بۆ بەشی دەم پارتی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئامینە شەنیاشار، لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، دوو کوڕەکەی و هاوژینەکەی لەلایەن بەرگریکاران و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە کوژران و یەکێک لە کوڕەکانیشی دەستگیرکرا،  لە ٢٩مین ڕۆژدا درێژەی بە چالاکی "دادپەروەری" خۆی دا.

 

ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل – دەم پارتی، فەریت شەنیاشار، ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانییان سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە پەرلەمان ئەنجامدا. پاشان بنەماڵەی شەنیاشار دەیانویست بچنە ناو بەشی دەم پارتییەوە، بەڵام پۆلیسە ئەرکدارەکانی پەرلەمان ڕێگرییان لێکردن. پۆلیس ڕایگەیاند، بڕیارێک بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی ئەمینە شەنیاشار دراوە، پۆلیس باسی لەوە نەکردووە کە فەرمانەکەیان لە کێ وەرگرتووە.

 

"فەرمانی ئارەزوومەندانە دەدرێت"

ئامینە شەنیاشار بە دانیشتن کاردانەوەی نیشاندا، فەریت شەنیاشاریش وتی: من ئەندامی پەرلەمانم، لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوم، دەچمە ناو گروپەکەمەوە، بەڵام ڕێگرییمان لێدەکرێت، لێرەدا فەرمانی ئارەزوومەندانە دەدرێت. ناڵێن فەرمانەکەیان لە کێ وەرگرتووە، ئەم فەرمانە پێچەوانەی یاسایە و با هەموو تورکیا و جیهان بزانن لێرە چی ڕوودەدات.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لەو شوێنەی کە دەوریانیان گرتبوو درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا، بەڵام دۆخی تەندروستی ئامینە شەنیاشار تێکچوو، کارمەندانی تەندروستی لەناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی جێگیر لەناو پەرلەماندا فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کرد و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مەکلیس.

 

فەریت شەنیاشار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و کوڕی دایە ئامینە ئاماژەی بەوەدا، کە دایکی بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.