کۆبوونەوە بۆ ڕێپێوانی جیهانیی ژنان ڕۆژی ٦ی ئۆکتۆبەر لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت

١٣یەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان لە ئەنقەرە ڕۆژانی ٦-١٢ی تشرینی یەکەم بە کۆمەڵێک پانێڵ و چالاکییەوە بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

١٣یەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان، بە کۆمەڵێک پانێڵ و چالاکیی لە ڕۆژانی ٦-١٢ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ١٥٠ کەس لە ٦٢ وڵاتەوە بەشداری ئەم چالاکییە بکەن، بەرنامە چالاکییەکان لە ڕۆژانی ٦-٧-٨ی تشرینی یەکەم بە چالاکیی گشتی دەستپێدەکات و تا ٩-١٢ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

 

یەکەم بەرنامە لە ٦ی تشرینی یەکەم بە پانێڵ دەستپێدەکات و ژنان لە ٧ی تشرینی یەکەمدا لە ناوەندی ڕۆشنبیری کۆکاتەپە لەسەر بابەتگەلێکی جیاواز قسە دەکەن.

 

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی تاندۆگان بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٥:٣٠ی پاشنیوەڕۆ، ڕێپێوانێکی نێودەوڵەتی ژنان لە گۆڕەپانی تاندۆگان بە دروشمی "ئێمە بۆ هەتا هەتایە بەرخۆدان دەکەین، بۆ گۆڕانکاری ڕێپێوان دەکەین" بەڕێوەدەچێت.