ساڵی ڕابردوو ٣٠ ژن لە ژێر ناوی شەرەف کوژراون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا دەربارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ٣٠ ژن بە پاساوی شەرەف کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ بڵاو کردووەتەوە و لەبارەی دۆخی ژنان لە کوردستان ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ناوچەکانی هەرێم ٣٠ ژن بە پاساوی شەرەف لەلایەن کەسوکاریان یاخود کەسانی نادیارەوە کوژراون.

 

باس لەوەشکراوە، زیاتر لە دوو هەزار و ٦٤٤ ژن و پیاوی ئێزدی، کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون، هێشتا چارەنووسیان نادیارە وبزرن، هەروەها ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێن زۆرن، بەڵام ٧٥٪ـی ژنان لە ترسی کوشتن و تۆڵەکردنەوە و توندوتیژیی ناوێرن داوا لە پۆلیس تۆماربکەن