"پێویستە ژنانی جیهان پشتیوانی بەرخۆدانی ژنانی عەفرین و شێخ مەقسود بکەن"

ژنانی تل تەمر باسیان لە هێرشەکانی سەر شارەکانی حەلەب و شەهبا کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ژنانی عەفرین و حەلەب نیشان دا، داوای بەشداری ژنانیان لەم بەرخۆدانە مێژووییە کرد.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر- لە ناوچەکانی باکووری سووریا بە تایبەت لە حەلەب و تل ڕەفعەت و شەهبا و لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، هێزەکانی پاراستنی گەلی شێخ مەقسود و هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەرخۆدانی مێژوویی لە دژی تەحریر شام "هەتەشە" نیشان دەدەن، لە هەمان کاتدا، دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی تەویلە لە ڕۆژئاوای تل تەمر و گوندی قیبور قەرەجینە لە باکوور، هاوکات لەگەڵ هێرشەکاندا، فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەریش لە ئاسماندا دەسوڕێنەوە.

 

"پلانی مەترسیدار لە دژی هەرێم هەیە"

ژنانی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە دژی ئەم هێرشانە و ئەو بەرخۆدانەی نیشان درا، قسەیان کرد.

 

گوڵیخان سۆفی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە ئاماژەی بەوەدا کە پیلانگێڕییەکی مەترسیدار لە پشت هێرشەکانەوە هەیە و وتی:  کشانەوە لە شارەکان لەلایەن حکومەتی شامەوە بەبێ بەرخۆدان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی بۆشایییەکەوە ڕووی نەدا، پیلانگێڕییەک بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلی هەرێمەوە ئەنجام دەدرێن، ئەمڕۆ ڕۆژی بوون و بەرخۆدانە لەدژی ئەو پلانانەی لەدژی ژنان ئەنجامدەدرێن کە هێزمان لە جاران بەهێزترە، هێرشەکان بۆ سەر ئێمە ترسی هێزی ئێمە نیشان دەدەن.

 

گوڵیخان سۆفی وتی: سیناریۆی ساڵی ٢٠١١ ئەمڕۆ دووبارە دەبێتەوە، ڕژێم هەم گەل و هەم خاکی جێهێشت و شارەکەی بەتاڵ کرد، حەلەب نموونەی ئەوەیە، گەلەکەمان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، کە ڕێگای ئازادییان ناسیوە، من بە بەرخۆدان ناوی دەبەم لە کاتێکدا ئێمە بە تەنیاین پشتیوانی خۆمان لەگەڵ ژنانی ئەو ناوچانە یەکدەخەین.

 

"پێویستە ژنانی جیهان پشتیوانی بەرخۆدانی ژنانی کورد بکەن"

گوڵیخان سۆفی داوای لە ژنانی جیهان کرد کە ئاگاداری ژنانی عەفرین و شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە ژنانی جیهان ئاگاداری ژنانی ئەو ناوچانە بن، کە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن. چونکە هێرشکردنە سەر ژنانی کورد هێرشێکە بۆ سەر ژنانی جیهان، ئێمە بە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕ دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان دەپارێزین.

 

"پلانی دەوڵەتی تورکیایە دژ بە گەلی کورد"

سەمەر خەلیل وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکە شتێکی نوێ نییە، بەڵام گەل هەمیشە بە بەرخۆدان وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە، ئەو دۆخەی کە لە حەلەب سەریهەڵدا و کشانەوەی ڕژێم بەبێ بەرخۆدان، گومان لای گەل دروست دەکات، ئەو دەسەڵاتەی گوایە گەلی دەپاراست، گەلی بەتەنها جێهێشت و هەڵات، دەوڵەتی تورک لەپشت ئەم پلانەوەیە و زۆر ڕوونە کە دژی گەلی کوردە کە لە گەڕەکەکانی حەلەب و شەهبا دەژین، ئەو گەلەی کە لەژێر ئاسایشی قەسەدەو یەپەژە و شەڕڤانانی یەپەگەدا دەژیان، بەم هێرشانە ئاسایشی ئەوانیان تێکدا، ئێمە هەمیشە لەگەڵ کەسە بەهێز و بەرخۆدێرو ژنانی بەرخۆدێرداین.