لە سویسرا دەیان هەزار ژن لە دژی جیاکاری چوونە مەیدانەکان

دەیان هەزار ژن بەهۆی مانگرتنی ژنانی فێمینیست لە سویسرا چوونە سەر شەقامەکان و داوای بەهێزکردنی خەبات لە دژی سیاسەتی جیاکارییان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنانەی لە سویسرا دەژین، لە ١٤ی حوزەیران لە زۆرێک لە شارەکان، بە تایبەت لە شاری بەرن، لۆزان، جنێڤ، دیلیمۆنت، نیوشاتێل، فریبۆرگ، بۆ مانگرتنی ژنانی فێمینیستی نەریتی چوونە سەر شەقامەکان، بە گشتی زیاتر لە سەد هەزار ژن بەشدارییان لە چالاکییەکانی سەندیکا و ڕێکخراوەکانی ژنان کرد، ژنان داوای مووچەی یەکسان و خانەنشینی شایستەیان دەکرد.

 

لە ڕێپێوانە ڕێکخراوەکاندا، ژنان توڕەیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو نایەکسانی و توندوتیژی و سیستمی حوکمڕانی پیاوان نیشان دا کە لە هەموو بوارێکدا بەرز دەکرێتەوە.

 

 ژنان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد

ژنان جارێکی دیکە دەسەڵاتیان لە سیاسەتی جیاکاری ئاگادارکردەوە، هەروەها تیشکیان خستەسەر ئەو شەڕانە کە لە زۆرێک لە ناوەندەکانی جیهاندا ڕوودەدەن و پەیامی 'ژن شەڕیان ناوێت'یان نارد، ژنان ئاماژەیان بەوە کرد سیستمی پیاوسالاری لە ناوەندی سیاسەتە زایەندپەرستییەکاندایە و ڕایانگەیاند کە فێمینیزم هیوایەکە بۆ داهاتوو.

 

مانگرتنی نیشتمانی ژنان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ژن بەڕێوەچوو، هەرچەندە ساڵانێک تێپەڕیوە، بەڵام ژنان ئاماژەیان بەوە کرد کە سیاسەتەکانی جیاکاری لە زۆر بوارەکانی وڵاتدا هێشتا بەردەوامن و دەوترێت کە ژنان هەرگیز لە خەباتی خۆیان ڕاناگرن.

 

لە چالاکییەکانی زۆرێک لە شارەکاندا، زیادبوونی سیاسەتی دژە کۆچبەری و سەرهەڵدانی سیاسەتی ڕاستڕەوی لە ئەوروپادا لە بیر کرا و دەوترا کە خەباتی فێمینیستەکان دژی ئەو سیاسەتانە زیاتر زیاد بکرێت.

 

ژنانی کورد بە ڕەنگی خۆیان بەشدار بوون

ژنانی کۆچبەر لە هەموو توێژەکان و ژنانی کوردیش بە ڕەنگی خۆیان بەشداری چالاکییەکان بوون، لەو چالاکییانەی کە لە بەشێک لە شارەکان بەڕێوەچوو، بە ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی سویسرا وتاری پێشکەش کرا، لە وتارەکاندا باس لە گرنگی تێکۆشان بۆ مافەکانی ژنانی سویسرا کرا و وترا: ئەنجامی شەڕ و وێرانکاری و دەسەڵات نەک تەنها لە شوێنی کار و لەسەر جەستەمان، بەڵکو لەسەر ژینگەکەمان دەبینین و سروشت لە هەموو جیهاندا هەست دەکات،  ئێمە وەک ژنانی کورد کە لە سویسرا دەژین، هێشتا لە مەیدانەکەداین و ئەمڕۆش لێرەین و مانمان گرتووە، شەڕ و شەڕانگێزی و کۆچبەری ئێمەی لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە، بەڵام هەرگیز لە تێکۆشانمان نەوەستاین.

 

پەیامی بەرخۆدانی ژنان ڕزگارکەرە درا

هاوکات مانا و گرنگی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە بەبیرهێندرایەوەو تیشک خرایەسەر زیادکردنی هاودەنگی ژنان لە هەموو بوارێکدا، ژنانی کورد وتیان: لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی، بەبێ ڕەگەزپەرستی، زایەندپەرستی، سووکایەتی و نادادپەروەری، دەمانەوێت بەرەو شۆڕشێکی ئاشتیانەی ژنان بچین و بەم شێوەیە بەرەو ئازادی هاوبەش هەنگاو بنێین، "پەیامی بەرخۆدانی ژنان" ڕزگارکەرە درا.

 

دەبێت تێکۆشان گەورە بێت

 یەکێک لە ناوەندەکانی گەورەترین چالاکییەکان لە چوارچێوەی مانگرتنی ژنانی فێمینیستدا بەڕێوەچوو، چالاکییەکە لە شاری بێرنی پایتەخت بوو، ئەو ژنانەی لە گۆڕەپانی ڕیششال کۆبوونەوە و دروشمی بنەڕەتی "پشتیوانی، فێمینیزم و دژی ڕەگەزپەرستی"یان دەوتەوە، لەوێشەوە بەرەو پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا ڕێپێوانیان کرد.

 

لەو ڕێپێوانەدا کە زیاتر لە ٣٥ هەزار ژن بەشدارییان تێدا کرد، بەشێکی تەواوی شارەکە بە ڕەنگی وەنەوشەیی داپۆشرابوو و لە ماوەی تەواوی ڕێپێوانەکەدا زۆرجار دروشمی "ئەگەر ژن بوەستێت، جیهان دەوەستێت"، "داوای کاری یەکسان و مووچەی یەکسان دەکەین"، "خەباتی فێمینیستی زیندوو"، "بژی تێکۆشانی فێمینیست' و "مانگرتن مانگرتنی فێمینیست"، "ئێمە دژی فاشیزم و پیاوسالاری وەستاوین" بەرز کرانەوە.

 

دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا، بەرزکرایەوەو چەندین جار دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە، دوای ڕێپێوانەکە لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

 

لێرەدا ژنان سەرنجیان بۆ سیاسەتی جیاکاری لە وڵاتدا ڕاکێشا و ئاماژەیان بەوەکرەد، ژنان هەرگیز لە خەباتی خۆیان ناوەستن، پێویستە خەبات دژی سیستەمی پیاوسالاری لە ماڵەوە و لە شوێنی کار و قوتابخانە لە هەموو بوارێکدا بەڕێوە بچێت و خەباتی فێمینیستی زیاتر بکرێت.