لە ماوەی سێ ساڵدا ٤٧٠ ڕۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا لە عێراق کوژراون، بەرامبەر کراوە، گەیشتووەتە ٤٧٠ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

فازیل خەراوی، بەرپرسی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵدا ٤٧٠ ڕۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە نێوان ١٨٠ وڵاتی جیهاندا کە زۆرترین کوژراوی ڕۆژنامەنووسانیان تێدا تۆمار کراوە، عێراق لە پلەی یەکەمدایە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا کە لە ماوەی ٣ ساڵدا سەدان سەرپێچی وەک دەرکردن، ڕێگریکردن، شکاندنی ئامێرەکانی دەستیان و چەندین جۆری دیکەی سەرپێچی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراوە.