ژمارەی ئاژەڵان لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا بە تێکڕا بە ڕێژەی ٦٩٪ کەمیکردووە

ژمارەی ئاژەڵە جیهانییەکان لە کەمبوونەوەدایە و پێویستی بە گرتنەبەری هەنگاوی گرنگ و چارەنوسساز هەیە بۆ پاراستن و ڕاگرتنی هاوسەنگی زیندەوەران.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرئەنجامی ڕاپۆرتێکی نوێی سندوقی جیهانی گیانلەبەرە کێوییەکان و کۆمەڵەی ئاژەڵناسی لەندەن، کە ساڵانێکە داتای هەزاران دانیشتوانی گیانلەبەرە کێوییەکانیان لە سەرانسەری جیهان شیکردوەتەوە و ڕەوتێکی دابەزینیان لە جۆراوجۆری زیندووەکانی زەویدا دۆزیەوە.

 

بەپێی پێوەرەکانی هەسارە زیندووەکان کە پێوەرێکە و ماوەی پێنج دەیە بوونی هەیە، ژمارەی ئاژەڵەکان لە سەرانسەری جیهان بە تێکڕا ٦٩٪ لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ٢٠١٨ کەم بووەتەوە.

 

هەموو ژمارەی ئاژەڵەکان کەم نەبوون و هەندێک ناوچەی جیهان گۆڕانکاری توندتریان لە هەندێکی تر بەخۆوە بینیووە، بەڵام شارەزایان دەڵێن لەدەستدانی زۆری جۆراوجۆری زیندەوەران نیشانەیەکی توند و نیگەرانکەرە بۆ جیهانی سروشتی، هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندەوەران گۆڕانکارییەکانی بەکارهێنانی زەوییە کە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دەگۆڕێت، وەک پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، بەرهەمهێنانی وزە و دارستانبڕین.

 

گۆڕانی کەشوهەوا کە لە ئێستاوە کاریگەرییە بەرفراوانەکانی لەسەر جۆرەکانی ڕووەک و ئاژەڵەکان لە ئاستی جیهانیدا بڵاودەکاتەوە دەتوانێت ببێتە هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندەوەران ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما سنووردار نەکرێت بە ١.٥ پلەی سیلیزی.

 

ئەمریکای لاتین و کاریبی بە ڕێژەی ٩٤٪ تێکڕای دابەزینی ئاژەڵان و ئەفریقاش بە ڕێژەی ٦٦٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا ئەمریکای باکوور تەنها ٢٠٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیاش ژمارەی گیانلەبەرە کێوییەکانی بە ڕێژەی ١٨٪ کەمیکردووە.