دایکانی شەممە پرسیاریان لە چارەنووسی سەردار تانیش و ئەبوبەکر دەنیز کرد

لە هەفتەی هەزارو ٣٥ی ناڕەزایەتی دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای، چارەنووسی سەردار تانیش و ئەبوبەکر دەنیز خرایە ژێر پرسیارەوە.

 ناوەندی هەواڵ

 

 دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی داوای چارەنووسی کەسوکارەکانیان بکەن کە لە دەستبەسەریدا بێسەروشوێنکراون و کوژراون و تاوانباران بە دادگا بدرێن، لەم هەفتەیەشدا درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا،  لە ماوەی هەفتەی هەزارو ٣٥ی چالاکییەکەدا، چارەنووسی سەردار تانیش، سەرۆکی پێشووی شارەدێی هادەپ و ئەبوبەکر دەنیز بەڕێوەبەری شارەدێکە، خرایە ژێر پرسیارەوە،  ساڵی ۲۰۰۱ ئەو دوو کارگێڕە بانگهێشتی بنکەی پۆلیسی شارەدێی سیلۆپی شرناخ کران، دوای چوونیان بۆ بنکەی پۆلیس، هیچ زانیارییەکی زیاتر لە هیچ کامیانەوە وەرنەگیرا.

 

 سەبلا ئارجان ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و وتی: ژیانێک بە ئاشتی و کەرامەتەوە مافی هەموومانە، ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەرانە مافی هەموومانەٚ

 

 سەبلا ئارجان چیرۆکی دیارنەمانی سیاسەتمەدارانی کورد سەردار تانیش و ئەبوبەکر دەنیزی گێڕایەوە.