چالاکوانانی یەمەن داوای ئازادکردنی سەحەر خەولانی دەکەن

ژنە چالاکوانانی یەمەن سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سەحەر خەولانی لەلایەن حوسییەکانەوە وتیان: ئێمە داوای ئازادکردنی سەحەر و بنەماڵەکەی لە زیندان دەکەین، پێویستە دەسەڵاتداران ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

نور سەریب

 

یەمەن- سەحەر خەولانی ڕۆژنامەنووسێکی یەمەنییە و لە کەناڵی سەبا و کەناڵی یەمەن کاری کردووە، هەروەها هەمیشە خەباتی کردووە و دەستبەرداری تێکۆسان دژی ئەو سیاسەتە هەڵاواردنانە نەبووە کە حوسییەکان لە دژی خەڵکی یەمەن پەیڕەوی دەکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری سەنعا لە یەمەن لەلایەن حوسییەکانەوە بگیرێت و تا ئێستاش چارەنووسی لە زینداندا ڕوون نییە.

 

حوسییەکان بەردەوامن لە چەوساندنەوەی ژنان لە یەمەن، بە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان و فشارخستنە سەر بنەماڵەکانیان، هەوڵی ڕێگری لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان دەدەن، حوسییەکان ڕێگری لە بڕیاری ئازادکردنی سەحەر خەولانی ڕۆژنامەنووسی یەمەنی دەکەن.

 

ناوەندی دادپەروەری ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە حوسییەکان هێشتا بەردەوامن لە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس سەحەر خەولانی و هاوژینەکەی و منداڵەکانی و براکەی، نیگەرانیی خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس سەحەر خەولانی تووشی دەبن تەنیا کەیسێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو جۆرێکە لە چەوساندنەوە کە ئامانج لێی سەرکوتکردنی ئازادی قسەکردنە لە یەمەن، ناوەندی دادپەروەری ئەمریکی داوای کرد کە دادگاییکردنەکە بۆ ڕێگریکردن لە ئازادی گشتی بەکارنەهێنرێت.

"داوای ئازادکردنی دەکەن"

هودا ئەلسەراری، پارێزەر و پارێزەری مافی مرۆڤ سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سەحەر خەولانی بەم شێوەیەی خوارەوە وتی: بەپێی سەرچاوەکانمان لە سەنعا هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە سەحەر لەگەڵ بنەماڵەکەی دەستبەسەر کراوە، بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بووە، دەنگی ئازادی بۆ گەلان راگەیاند، پێش ئەوەی بە دیل بگیرێت چەندین جار هەڕەشەی لێکرا، و دەیزانی لەلایەن حوسییەکانەوە بە دیل دەگیرێت، چونکە لە عەقڵیەتی جینۆسایدی حوسییەکان لە گرتنی ژنان تێدەگەیشت، لە کردارەکانی سەریان تێدەگەیشت.

"دەبێت ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن"

نورە ئەلجوری، سەرۆکی هاوپەیمانی "ژن بۆ ئاشتی" ڕفاندنی سەحەر خەولانی و بنەماڵەکەی شەرمەزار کرد و وتی: بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەحەر خۆلانی و بنەماڵەکەی دەکەین، ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ سەحەر نیشان دەدەین و سوورین لەسەر ئازادکردنی. هەموو لایەنە چالاکەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاشتی یەمەن، لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کە کاریگەرییان لە پرسی یەمەندا هەیە، دەبێت ئەرکی خۆیان بەرامبەر سەحەر خولانی و هەموو ژنانی زیندانیکراو جێبەجێ بکەن، هەموو پێشێلکارییەکانی حوسییەکان دژی ژنانی یەمەن ئیدانە دەکەین.