بڕیاری زیندانیكردن بۆ ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابایگیت دەرچوو
لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەی کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵەوە دەستیپێکرد، ئایلەم بابایگیت لە دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕەوانەی دادگای چاگلایانی ئیستەنبوڵ کرا و بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” دەستگیرکرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابایگیت کە لە ٢٢ی کانوونی دووەم دەستبەسەرکرا، لە داواکاری گشتیی بەبێ ئەوەی کە ئیفادەی بابایگیت وەربگرێت، لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەکە کرد و بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” و بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی ئێشکگر کرا.
دادگا بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” بڕیاری زیندانی کردنی بابایگیتی دا، ئەوەش زانراوە کە ئایلەم بابایگیت دەبرێتە زیندانی ژنانی باکرکۆ.
ئایلەم بابایگیت لە ڕێگەی پارێزەرانی خۆیەوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە هەموو شوێنک دەنوسین، ناتوانن ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکەن.
هەروەها زاندرا کە ئایلەم بابایگیت لەبەر بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی تاوانبار کراوە، هەروەها ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر، ڕەحیمە کارڤار، ئەحمەد گونەش، وڵات ئەکین، وەدات ئۆرچو و ڕەیحان حاجیئۆغلۆ لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوە دەستبەسەرکراون و بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” زیندانی کراون.