بێگەرد محەمەد: ژنان لەباشووری کوردستان زیانبەرکەوتووی یەکەمی قەیرانەکانن

هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بووەتەوە، کاریگەری لەسەر تەواوی خەڵکی کوردستان کردووە، چالاکوانێکیش دەڵێت: قەیرانەکان کاریگەری زیاتری لەسەر ژنان درووستکردوە، ئەگەر چارەسەرنەکرێن، دەبنە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ خێزان.

دێرین ڕەحیم

 

سلێمانی-لە کاتێکدا گەندەڵیی سیاسی و ئیداری، لەگەڵ پەککەوتنی کارەکانی پەرلەمان، قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی قووڵتر کردووەتەوە، هاووڵاتییان بە تایبەتی ژنان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەردەوامی داڕمانی دۆخی ئابووری، دواخستنی مووچە و کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بوونەتەوە.

 

بێگەرد محەمەد حەمە،، چالاکوان لەمافەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەیی مەدەنیەت لەبارەی پێکنەهێنانی حکومەت و لێکەوتە سیاسی و ئابوورییەکانی، بە تایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

کاریگەری قەیرانی ئابووری لەسەر ژنان

چالاکوان بێگەرد محەمەد حەمە وتی:لەبەر بوونی بۆشایەکی زۆر لەپێکنەهێنانی حکومەتدا باردۆخی سیاسی و ئابووری شەڕوپێکدادانەکان و پێکنەهێنانی حکومەت، وایکردوە خێزانەکان بەباردۆخێکی قورسدا تێپەڕن بەتایبەت ئەرکە قورسەکە لەسەر ژنانە ،لەچەندین ڕووە لەڕووی ئابووریەوە کە جەختێکی زۆر لەسەر ژنانە بەهۆی فرە بابەتی لەناو بازاردا، فرە ژیانکردن دیکۆرات و بابەتی فەنتازیا زیادیی کردوە، ئەمەش وایکردوە فشارێکی زۆر هەبێت لەسەر ژنان وەک لەرابردوودا،هەموویان لەیەک ئاستدا دەژیان بەلام ئێستا ئاستەکان بەرەو پێش و گۆڕانکاری ڕۆشتووە بابەت ومۆدێلاتەکان زۆر بووە،لەهەمانکاتدا بازاڕێکی زۆر قورس هەیە و گۆڕانکاری بەسەردادێت لەدیارنەمان و نەمانی موچەدا ودواکەوتنی موچەدا، جارێکی تر ئەو فشارە دەکەوێتەوە سەر ژن چونکە پێداویستیەکانی پێویستە لەئێستادا ژنان خۆیان کاردەکەن ئەمەش ئەرکێکی زۆری بۆ سەر ژنان دروست کردووە، ئەگەر ژنەکە کارنەکات یان کاریش بکات لەچەند ڕوویەکەوە کێشە و گرفتی دێتە بەردەم  کاتی دەوامی زۆرە و ئەو بڕە پارەیەی لەکاتی کارکردن دەستی دەکەوێت  زۆر کەمە و بەشی پێداویستیە سەرەکیەکانی ناکات، نەبوونی بۆشایی  ناو تۆکمەیی خێزانەکە لەیارمەتیدانی ئەو ژنە  وایلیدەکاتی بەردەوام لە دڵەڕاوکیدابێت باری دەرونی خراپ دەبێت بەردەوام توڕەن  پیداویستیەکان ڕۆژبەرۆژ روو لەزیادبوونە، بەتایبەت پێداویستی مندال ئەم فشارانە لەهەموو ڕوویەکەوە لەژندا یەکدەگرێتەوە، بەشێکی زۆری بارگرانی دەکەوێتە سەر شانی ژنان، بە تایبەتی ئەو ژنانەی بەرپرسیارێتی خێزان و دابینکردنی بژێوی ئابووریان لەسەر شانە، قەیرانی ئابووری و پێنەدانی مووچە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان و دروستبوونی فشاری دەروونی.

 

"باس لە گرفتەکان دەکرێت بەس چارەسەر ناکرێن"

وتیشی: لەکایەی سیاسیدا جاران ژنی پێشمەرگەو وێنەگری پێشمەرگەو ژنانی ڕۆژنامەنووسی پێشمەرگەومان هەبوو لەبەرەی شەردا بوون ئێستا لەبەر قسە توانج  و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کە بەهەموو هێزی خۆیانەوە لەژن دەدەن ڕەوتە سیاسیەکان و ئیسلامیەکان و لیبراڵیە کراوەکان  هەموو بۆتە هۆی ئەوەی زیانەرکەوتووەکە ژنە ژن والێهاتووە، هەمیشە بەرکەوتەی کۆمەڵگەیەکن لەگەل بوونی ئەم سەردەمە و ئەم هەموو سەرچاوە زانیاریە دواکەوتنێکی فکری و ڕۆشنبیری  زۆر ژنانی گرتۆتەوە، گەیشتوونەتە رادەیی ترسناک لەو باردۆخەی کەژنانی تێدایە، چونکە ئەوەی لەئێستادا هەیە تەنها بۆ  ڕووکەشیەکانە بابەتی هەنووکەیی و ناوخۆیی بەهیچ جۆرێک کاری پێناکرێت لەبوارەکانی ژناندا، تەنهاو تەنها  ڕۆژگارێکی پێدەبرێتە سەر  ژن زیانبەرکەوتووی زۆر گەورەیە، لەم دۆخەدا وایکردوە دەست دەبات بۆ هەر شتێک زۆر دەکەوێت لەسەری لەڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، زیانبەرکەوتووەکانیش هەمیشە پشکی شیر بەر ژنان  کەوتووە لەرووی تانەو توانج و کردارە نەشیاوەکان کە بەرامبەریان دەکرێت، زۆرکات کوشتن یان سەرکوت کردنی  دەستوەردانی هەموو ژیانیان دەکەن، مندالێش زیانبەرکەوتوویەکی ترە لەژن کە دوو چەمک دەگرێت یەکێکیان یان زۆر توند دەبێت بەرامبەر بەدایکەکە یان زۆر موزەعی دەبێت و لەوکاتەیی پێویستە ئەو منداڵە پەروەردەیەکی جوانی بکەیت سەرقاڵی دەکەن بەهەندێک شتت کەباجەکەی قورسەو ژیان بەو جۆرە بەبی پلاندانان، ئێمە هەمیشە ناڕازایی دەردەبڕین یان خاڵە لاوازەکان باس دەکەین، بەڵام هیچ کاتێک نەهاتووینەتە سەر چارەسەرکردنەکان ئەویش بەدامەزراوەیی کردنی ولات لەگەڵ دەزگا ڕاگەیاندنەکان بۆیە چارەسەری ئەم کێشەو گرفتانە بکرێت.

 

"ژنان ڕاستەوخۆ بەر کاریگەری ئەم بارودۆخە دەکەون"

بێگەرد محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بۆشاییە سیاسییەی هەرێم کە لە دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەتدا خۆی دەبینێتەوە، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەیە، بە تایبەتی لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە، لەم قۆناغەدا چەندین پڕۆژە یاسای گرنگی دەستووری هەن کە پێویستە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت و بچنە قۆناغی جێبەجێکردن، پەرلەمان و دواخستنی پێکنەهێنانی حکومەت کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر لایەنە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوورییەکان هەیە و شوێنەواری لەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە دەبێت، لە نێوان ئەو گرووپانەدا، ژنان یەکێکن لە زیاترین قوربانیانی ئەم دۆخە، بە تایبەتی کاتێک باسی سەختبوونی باری ئابووری دەکرێت ژنان وەک بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە، ڕاستەوخۆ بەر کاریگەری ئەم بارودۆخە دەکەون و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ئەگەر لە وڵاتێکدا یاسا سەروەر نەبێت، پەرلەمان کارا نەبێت و لە پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر ژیان و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ناکرێت، هەروەها حکومەتیش کارا نەبێت و لێپرسینەوە نەبێت، چاوەڕوانی بارودۆخێکی باشتر ناکرێت.

 

''ژنان رۆڵی سەرەکیان هەیە  لەچارەسەرکردنی گرفت و گەندەڵی''

ئەوەشی خستەروو، کاتێک ژنێک کارێک دەکات، دەبێت شایستە بە پێگە و توانای خۆی بێت، نەک کارەکە هێندە زۆر بێت کە تووشی پشێوی و ماندوێتیی بکات و تاقەتپڕووکێن بێت، هەروەها بەهۆی زۆری ئەرک و داواکارییەکانی ژیانەوە داخوازییەکان بۆ سەر ژنان زیادیان کردووە، ئەوەشی لە ڕێگەی کارکردنەوە بەدەستی دەهێنن دەبێت لە دایەنگە و باخچەی ساوایاندا خەرجی بکەنەوە، بەوەش هیلاکی و ماندووبوونەکە بۆ ژنان دوو هێندە دەبێتەوە، ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەلیدا بگێڕن کە ئەوەش لە ڕێگەی دوو ئاڕاستەی سەرەکییەوە دەبێت، ئاڕاستەی یەکەم لە سەرەوەیە کە حکومەت دەبێت کاری لەسەر بکات و لە ڕێگەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و فەرمانگە فەرمییەکانەوە چارەسەری گرفتەکان بکات، ئاڕاستەی دووەمیش پەروەردەیە، بە جۆرێک دەبێت تاک بە شێوازێک پەروەردە بکرێت کە نەک خۆی گەندەڵی نەکات، بەڵکو ڕازیش نەبێت لەبەرامبەر گەندەڵیدا بێدەنگ بێت، وتی: من کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتم هەیە لەساڵی ٢٠١١یاسایی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرچووە، بەڵام جێبەجی نەکراوە من چاوەڕێم حکومەت پێکبێت، ئەم کارە جێبەجی بکرێت، سەبارەت بە ژنان و نەبوونی داهاتی ژنان و ژنانی بێکار و نەخۆش زۆر ڕەهەندمان هەیە، چونکە سەرچاوەی کۆمەڵگەی تەندروست ژنی تەندروستە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سەبارەت بەدامەزراندن لەهەموو وڵاتاندا کێشەیەکی گەورەیە، بەتایبەت لەکوردستاندا بۆچوونی ئێمە لەسەر ئەوە دامەزراوە کە ئێمەی ژنان تەنیا لەکەرتی حکومیدا دابمەزرێن ئەمە بیرکردنەوەیەکی باش نیە و نابیت ببێت بەپێوەرێک  بۆیە هەر ژنێک دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا بوو دەبێت دابمەزرێت، بەڵام دەبیت لەبەرامبەردا هەلی کار بەیاسا دابنرێت بۆیە ئەو ژنەی کە دەچیتە دەرەوە بۆ کارکردن دەبێت مافی پارێزراو بێت و موچەکەی باشبیت، ووردە وردە پلەی بەرزبێتەوە دەورەیان بۆ بکرێتەوە و دەرفەتەکان لەسەر بنەمایی تێگەیشتن و زیرەکی و لێهاتووی خۆی بێت نەک بنەمای شكل و شێوە بێت، هەروەها دەبێت دامەزراندن بکرێتەوە بەتایبەت بۆ ژنان کەچەندین دەرچووی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە، کە لەچەندین بەشن پێویستمان پێیانە.