"بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی بانگەوازێک دەکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی ئازادتر و دادپەروەرتر"
دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند، کە بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک.

ناوەندی هەواڵ
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازێکی مێژوویی بڵاوکردەوە و داوای ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی کرد. ئەو بانگەوازە لەلایەن هێزە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە سەرنجی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند کە ئامانج لێی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە "بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لە ٢٧ی شوبات لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردووە، داوای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بانگەوازە ئەوە دەردەخات کە کردەی سیاسی تاکە موڵکی لایەنێکی سیاسی یان ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو چالاکییەکە کە پەیوەندی بە کۆمەڵگە و میللەتیشەوە هەیە. ئەم بانگەوازە بیرکردنەوە و ڕێبازێکە بۆ دیموکراتی و ئازادی و ئاشتی.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کار بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی گەلان و کۆمەڵگەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دەکات، داواش لە تورکیا دەکات پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەپەلە ئازاد بکات.
دەستپێشخەرییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەشێکە لە پلاتفۆرمی ئازادی و ئاشتی ئەوروپا، هەوڵدەدات لە چوارچێوەی ئەو تێکۆشان و هاوکارییە بەهێزتر بکات. ئەم هەوڵە مرۆییە گەورانە نوێنەرایەتی دەستپێکی گەشتێکی نوێ دەکەن بەرەو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی و دانپێدانانی کۆمەڵگەیەکی شارستانی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی.