"ڕاستی ئابووری ژنان... لە ئاڵەنگاریەکانەوە بۆ هەلەکان" سیمیناری گفتوگۆ لە جەزائیر

بەشداربووانی سیمیناری گفتوگۆ کە لەلایەن کۆمەڵەی نور بۆ ژنان و خێزان و منداڵان ڕێکخرابوو، کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەگەر هەل بە ژنان بدرێت، ئەوا دەتوانن گۆڕانکارییەکی بەردەوام بەدەستبهێنن و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دروست بکەن.

ڕەبیعە خورەیس

 

جەزائیر- بۆ تیشک خستنەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئابوری ژنان، ڕۆشنایی خستنە سەر ڕۆڵی ژنانی بەرهەمدار لە گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری،  تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەدیهێنانی بەهێزکردن، گۆڕانکاری ئەرێنی لە ڕێگەی ئەزموونی سەرکەوتوو، گفتوگۆی دەوڵەمەند، کۆمەڵەی نور بۆ ژنان و خێزان و منداڵان سیمینارێکی گفتوگۆی بە ناونیشانی "ڕاستی ئابووری ژنان... لە ئاڵەنگاریەکانەوە بۆ هەلەکان" ڕێکخست. لە سیمینارەکەدا کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ، ئەوانەی ئارەزووی پرسەکانی ژنانن، ژنانی خاوەنکار کۆکردەوە.

 

لە میانەی سیمینارەکەدا کە شەممە ٢٦ی نیسان بەڕێوەچوو، پڕۆژەی "کفاف"ی کۆمەڵەکە ناسێندرا. ئەم پڕۆژەیە ئاسۆ بۆ ژنان و خێزانەکان بە گشتی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لە پێویستییەوە بگۆڕدرێن، بۆ بەسبوون و بەرهەمهێنان. ئەرک و دیدگای دروستکردنی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتییە بۆ ژنان، گۆڕینیان لە بەکاربردن و پێویستییەوە بۆ دەستپێشخەری.

 

ئامانجەکانی لە ٦ خاڵی سەرەکیدا کورتکراونەتەوە: بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان، بەهێزکردنیان بۆ بەشداریکردن لە چەرخی گەشەسەندنی ئابووری، هاوکات هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی پاڵپشتی دارایی بۆ فێربوونی پیشە دەستییەکان، دواتر دامەزراندنی بزنسە بچووکەکان. لە ئامانجەکانی ڕێگریکردن لە ژنان لە داوای یارمەتی و گەیشتن بە خۆبژێوی لە ڕێگەی بەرنامەی بەردەوامەوە. لە کۆتاییدا تیشک دەخاتە سەر ژنانی خاوەن بەهرە و خواستی بەدەستهێنانی کارامەیی و هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەل بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی.

 

لە نێو ئەو دەستێوەردانانەی کە پێشکەش کران، یەکێکیان لەلایەن مەلیکە حەیون مەهدی، پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژییەوە بوو، کە لە کاتی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر بەهێزکردنی ئابووری ژنان. ئاماژەی بەوەشکردووە، "بازرگانی ژنان دیاردەیەکی نوێ نییە؛ هەر لە کۆنەوە بوونی هەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا شاراوە بوو، ژنان بەشدارییان لە ئابووریی نیشتمانیدا نەدەکرد. بەشداریکردنیان سنووردار بوو بە ئابووری خێزان و گەیشتن بە خۆبژێوی، ئەمە وایکرد کە بتوانن پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ شتەکان گۆڕاون، بەو پێیەی زۆرێک لە خانمان توانیویانە ئەو پڕۆژانە بەدەستبهێنن کە هەمیشە خەونیان پێیەوە بینیوە، بگاتە خۆبژێوی. تیشکی خستەسەر پڕۆژەی "کەفاف"، کە لە ڕێگەیەوە ٢٠٠ ژن توانیان بچنە ناو بازاڕی کارەوە، تەنانەت پێگەی خۆیان لە چوارچێوەی دەوروبەرەکەیاندا گۆڕی، بەو پێیەی ئەم ژنانە چیتر لاواز نەمانەوە، بەڵکو بوون بە کاریگەرێکی بەهێز.

 

مەلیکە حەیون مەهدی داوای کرد "پاڵپشتی ئەو کۆمەڵە ژنانە بکەن، هاوکاریان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ئەو ئەرکەی کە بۆی دامەزراون، کە پاڵپشتیکردنی ژنانە لە بوارە جیاجیاکاندا".

 

 دەلیلە حسێن، سەرۆکی کۆمەڵەی نور بۆ ژنان و خێزان و منداڵان، پڕۆژەی "کفاف"ی ڕوونکردەوە کە کۆمەڵەکەی پەسەندی کردووە،"بە گوێگرتن لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٤، دوو هەزار و ٥٦٣ ڕاوێژمان پێشکەشکرد،  تێبینیمان کرد کە لە ٦٠%، واتە هەزار و ٥٣٨ پرسی هاوسەرگیری و پرسی خێزانی بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئابووری خێزانەکانەوە بووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ژمارە سەرسوڕهێنەرانە وای لێکردین بە ڕاستی بیر لە دۆزینەوەی چارەسەری ئابووری بکەینەوە بۆ سنووردارکردنی هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان. لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-١٩، زۆرێک لە ژنان ناچاربوون بەدوای چارەسەری جێگرەوەدا بگەڕێن بۆ داهات، پڕۆژەی کەفاف لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ بە فەرمی دەستیپێکرد، بە دیمەنێکی نوێ و دیدگایەکی فراوانتر".

 

دەلیلە حوسێن پێداچوونەوەی بەو ئاڵەنگاریە زۆرانەدا کرد،کە ڕێگری لە ژنان دەکەن لە بازاڕی کاردا. ئەو نەبوونی بودجەی وەک نموونە هێنایەوە و پێشنیاری دروستکردنی ڕێککەوتن و هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە و کۆمپانیا حکومی و تایبەتییەکان کرد، بۆ دابینکردنی بودجە. ئاڵەنگاری دووەم نەبوونی ڕاهێنانە، ئەمە پێشنیاری دابینکردنی ڕاهێنەری تایبەتمەندە لە ژووری پیشەسازی نەریتی، ناوەندەکانی ڕاهێنان، دامەزراوە جیاوازەکان. ئاڵەنگاری سێیەم بریتییە لە پرسەکانی بازاڕکردن، پێشنیاری ئەنجامدانی پێشانگای ئاسایی، بێ پچڕان، گۆڕانکاری بەرەو ماڵپەڕی ئەلیکترۆنییەکان دەکات.