ژنانی نووسەری مەغریبی ڕێز لە وشەی ئازاد دەگرن

پێشانگای نێودەوڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوە و پەرتوک لە رەبات بە بەشداری کۆمەڵەی ژنانی نووسەری مەغریبی کۆتایی پێهات.

حەنان حارت


مەغریب-لە جیهانێکدا کە هێشتا دەنگی ژنانی داهێنەر پێویستی بە ناسینەوە و پشتیوانی زیاترە، کۆمەڵەی ژنانی نووسەری مەغریبی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تیشک خستنەسەر ئەو ڕێچکەی ژنان کە ناویان لە یادەوەری داهێناندا هەڵکۆڵیوە

 

سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتووک و بڵاوکردنەوە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە رەبات بەڕێوەچوو، ڕۆژی ٢٨ی نیسان کۆتایی پێهات ،گەلەری کۆمەڵەی ژنانی نووسەرانی مەغریبی وەک خاڵێکی گرنگی کەلتووری لە بەرنامەکەدا بەڕێوەچوو،زنجیرەیەک کۆبونەوەی ڕێکخست کە داهێنانی ئەدەبی و گفتوگۆی ڕۆشنبیری تێکەڵ کرد.

 

لە پێشانگاکەدا، ژنانی نووسەری مەغریبی کارەکانیان پێشکەش بە بینەرێکی زۆر کرد،  حەزیان لە کاروباری کەلتووری بوو، لە نێو ئەو بڵاوکراوانەدا، نووسەر لەبابە لەعلاج پەرتووکە نوێیەکەی خۆی بە ناوی "ئایکۆنەکانی پێکهێنانی مێینەیە" واژۆ کرد، کە تیشک دەخاتەسەر ڕێچکەی ئەو ژنانەی کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر گۆڕەپانی هونەر بەجێهێشتووە، لە ڕێگەی ئەو شێوازانەی کە داهێنان و دۆکیۆمێنتکردن تێکەڵ دەکەن.

 

لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی پەرتووکەکەدا، لەبابە لەعلاج،نووسەر ڕوونی کردەوە کە ئەم کارە ئاهەنگێکە بۆ ئیلهام بەخشین بە ڕێڕەوی ژنان، ئەو جەختی لەسەر گرنگی تیشک خستنەسەر بەشداری ژنان لە هونەر لە سەردەم و کەلتوورە جیاوازەکاندا کرد.

ئەو وتی "سوودی سەرەکی ئەم هونەرمەندانە ئەوەیە کە دەتوانن ئازار بگۆڕن بۆ هونەرێکی نەمر، کاتێک باس لە ژنی داهێنەر دەکەین، ئێمە تەنها چیرۆکی سەرکەوتن ناگێڕینەوە، بەڵکو چیرۆکی بەرگری و کەل لەڕەقی بەرامبەر شکستیش دەگێڕینەوە.

 

لەم چوارچێوەیەدا، ئەو ئەزموونی فەریدا کالو، هونەرمەندی بەناوبانگی مەکسیکی  بەبیر هێنایەوە کە سەرەڕای تووشبوون بە نەخۆشی ئیفلیجی ڕووداوێکی تراژیدی کە بووە هۆی شکانی ئاڵۆز، توانی ئازارەکە بگۆڕێت بۆ تابلۆی نەمر، "سەرەڕای ئەو شکانانەی کە کاریگەری لەسەر ئێسکەکانی هەبوو، ڕۆحی نەشکاوە.

 

 لەسەر ڕێگای کامی کلۆدێل،پەیکەرتاشی فەڕەنسی  وەستا، کە لەلایەن ئۆغوست رۆدنەوە،پەیکەرتاش چەشتووە، پێش ئەوەی بچێتە ناو ئازارێکی دەروونی کە بە گۆشەگیری کۆتایی پێهات، ئەزموونی نیکی دو سانڤال،هونەرمەند وروژاند، کە ئازاری دەروونی خۆی گۆڕی بۆ گریانێکی هونەری دژی نادادپەروەری لە ڕێگەی کارە هونەرییەکانی.

 

لەبابە لەعلاج لە کۆتاییدا وتی: هەر تابلۆیەک کە ئەم ژنانە کێشاوەیانە، هەر پەیکەرێک کە دروستیان کرد، سەرکەوتنێکی نوێ بوو بۆ ژنان بەسەر هێزەی شکاندندا.

 بەدیعە ڕازی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی نووسەری مەغریبی جەختی لەوە کردەوە کە ئەدەبی ژنان لە مەغریب لە ڕووی چەندایەتی و هەمەجۆرییەوە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، چیتر تەنیا بە ژانرەکانی ئەدەبی تەقلیدی قەدەغە ناکرێت، بەڵکو بوارەکانی ڕۆشنبیری و زانستی وەک کۆمەڵناسی، فەلسەفە، توێژینەوەی مێژوویی،جوگرافیای، توێژینەوەی تەکنەلۆژیا دەگرێتەوە.

 

 ئاماژەی بەوەدا کە بابەتەکانی وەک "نووسینی ژنان" یان "نووسینی ژن" نابێت جەوهەری پرۆسەی داهێنان بشارنەوە، وتی "بنەماکە چۆنیەتی داهێنان، هێزی بەرهەمهێنانە، ئەو ڕادەیەی نووسەر بەشداری دەکات لە دەوڵەمەندکردنی زانیاری مرۆڤایەتی.

 

سەبارەت بە هاوسۆزی نێوان ژنانی نووسەر وتی: کە کۆمەڵەکە دەیەوێت لە دروشمێکی تەنهاوە بیگۆڕێت بۆ پراکتیکی مەیدانی، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی ژنانی نووسەر لە ناوچە جیاجیاکانی مەغریب، هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوە و بەشداریکردنی چالاکانە لە تەڤگەری کولتووریدا.

 

جەختی کردەوە کە کۆمەڵەکە کار دەکات بۆ هاندانی دامەزراوە هەرێمییەکان، بۆ کردنەوەی بەرهەمی ئەدەبی ژنان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەرگریکردن لە کەلتوور، دۆسیەکانی ژنانی نووسەر بەشێکی دانەبڕاوە لە تێڕوانینی گشتگیر، بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە وزەی کولتووری ژنان وەبەرهێنانێکی ڕاستەوخۆیە بۆ داهاتووی مەغریب.

 

بەدیعە ڕازی کۆتایی بە وتارەکەی هێنا و جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی کاری هاوپشتی و فراوانکردنی کرد، بۆ ئەوەی ژنە نووسەرە گەنجەکان بگرێتەوە، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی بەردەوامی کاری کەلتووری ژنان، بەهێزکردنی کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی گەشەپێدانی کۆمەڵگە.