٢٦٠ هەزار خوێندکار لە عێراق گەڕانەوە بۆ خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ٢٦٠ هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی هەزاران خوێندکار بۆ خوێندن ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ٢٦٠ هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن و دوو ملیۆن خوێندکاریش لێی سوودمەندبوون.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، لەڕێگای کامپەینی گەڕانەوە بۆ خوێندن ٢٦٠ هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، ئەو هاوکارییە داراییەی تەرخانکرابوو زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار لێی سوودمەندبوون و کاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی دارایی خوێندکارەکان و گەڕانەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن درووستکردووە.

 

 بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی بارودۆخی داراییەوە لە خوێندن دابڕاون، وەزارەتی پەروەردەی عێراق وەک هاوکارییەک بڕیاریداوە مانگانە هاوکاریی دارایی ئەو خوێندکارانە بکات کە لە خوێندن دابڕاون.