زەینەب شارنی: هاوپشتی نێودەوڵەتی نهێنی خۆڕاگری ناوچەیی بزووتنەوەی فێمینیستی تونسییە
زەینەب شارنی، چالاکوانی فێمینیست، دەڵێت: بزووتنەوەی فێمینیستی تونس لە ڕێگەی بەشداریکردنی هاوپشتی لەگەڵ دۆزی جیاوازی مرۆیی، هێز بەدەست دەهێنێت، بزووتنەوەکە تایبەتمەندە بە ڕێبازە زیرەکەکانی بۆ چەندین دیدگا و توانای فشارخستنە سەر بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان.
زهور مەشرقی
تونس – بزووتنەوەی فێمینیست لە تونس خەباتێکی ڕەگداکوتاوی قووڵە کە بیرکردنەوە و پراکتیک تێکەڵ دەکات، بەشداری کردووە لە بونیادنانی نموونەیەکی کۆمەڵایەتی پێشکەوتنخوازانە کە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەریە، هۆشیاری چالاکوانان و ڕێکخراوە یاسایین سەرەڕای ئاڵەنگاریەکان، پایەیەکی بنەڕەتی بۆ سەرکەوتن و بەردەوامیی ئەم بزووتنەوەیە پێکهێنا.
زەینەب شارنی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و فێمینیست، نهێنی سەرکەوتنی بزووتنەوەی فێمینیستی تونس لە دووانەییەکی ڕوون کە وڵاتەکە بە سەرکەوتوویی دایمەزراندووە، کورت دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خۆڕاگری یەکێکە لە نهێنییەکانی مانەوەو و جیاکارییەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیمەنی فێمینیستەکانی تونس دوای سەربەخۆیی سەرەتا لە یەک دامەزراوەی فێمینیستدا سنووردار بووە کە پەیوەندی بە پرسەکانی ژنانەوە هەبووە، کە یەکێتی ژنانە، بەڵام ئەم دۆخە وردە وردە لەگەڵ پەرەسەندنی هۆشیاریی سیاسی و سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی ڕەخنەگرانە لەناو زانکۆ و پاشان لەگەڵ بزووتنەوەی خوێندکاران و سەندیکای کرێکاری لە ساڵی ١٩٧٢ و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە چوارچێوەی هەردوو یەکێتیی خوێندکاران و سەندیکای کاردا بەرهەمیهێنا.
"پەرەسەندنی بزووتنەوەی فێمینیست"
ڕوونیکردەوە٫ کە ئەم دینامیکە بەشداری کردووە لە پێکهێنانی دیدگایەکی نوێی فێمینیست، دیدگایەک کە لە خۆڕاگری و چارەسەرکردنی ئەو پرسە تایبەتانەی کە ڕووبەڕووی ژنان بووەتەوە سەرچاوەی گرتووە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی یانەکەی تاهر حەداد لەو سەردەمەدا، ئەم قۆناغە کە خۆی بە شێوەیەکی تایبەتی ئەزموونی کردووە، قۆناغێکی گەڕان و دۆزینەوە بووە، پەیوەست بووە بە شیکردنەوەی ڕاستی ژیاوی ژنان و تێگەیشتن لە شێوازەکانی ستەمکردنیان، لە هەمان کاتدا هەوڵی لێکۆڵینەوەی نموونەیەکی کۆمەڵایەتی جێگرەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بنەماکانی یەکسانی، بەتایبەتی یەکسانی، لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی-سیاسی فراوانتردا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لێی پەرەپێدانی نموونەیەکی کۆمەڵایەتی بووە کە هەلی کار و سامان و شکۆمەندی بە یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکاندا دابەش بکرێت، ئەم قۆناغەی لە مێژووی بزووتنەوەی فێمینیستدا بە گرنگ زانی، چونکە شایەتحاڵی بڵاوبوونەوەی یەکەم ڕۆژنامەی فێمینیست بوو بە ناوی "نساء" (ژن)، هەروەها سەرهەڵدانی ناکۆکی هزری لە نێوان ڕەوتە فێمینیستەکاندا بە ئاراستەی جیاوازەوە بینی.
جەختی لەوە کردەوە، هەندێک لەم ڕەوتانەدا سەرنجیان لەسەر تایبەتمەندییەکانی فێمینیست بووە بۆ بونیادنانی دیدێکی کۆمەڵایەتی جێگرەوە، لە کاتێکدا هەندێکی دیکەیان سەرنجیان لەسەر تایبەتمەندییەکان بووە بۆ وێرانکردنی خودی فێمینیست و گۆڕینی ڕاستیە زیندووەکەی، ئەمەش دیالۆگەکانی فێمینیستی دەوڵەمەندتر کرد و فرەیییەکەی لە تونسدا چەسپاند.
زینەب شارنی وتی: قۆناغی دووەمی مێژووی گەشەسەندنی بزووتنەوەی فێمینیستی تونس بە سەرهەڵدانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەخنەگرانە و ڕوونی بزووتنەوەی فێمینیستی ئۆپۆزسیۆن تایبەتمەند بووە، بە تایبەت لەگەڵ پێکهێنانی کۆمەڵە لە ساڵی ١٩٨٩.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەم قۆناغە بەرهەمی کارێکی سەرەتایی بێ ستراکتۆر بووە کە چالاکی و تیۆری تێکەڵ کردووە پێش ئەوەی لە چوارچێوەیەکی بابەتیانەتردا ڕێکبخرێت، لە ڕووی یاساییەوە ئەمە گەیشتە لوتکە بە دامەزراندنی کۆمەڵێک کۆمەڵە، دیارترینیان کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس و کۆمەڵەی ژنان بۆ لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان.
ئەم گۆڕانکارییەی بە ڕووداوێکی سەرەکی زانی، چونکە بەردەوامی بە کاری فێمینیست دەبەخشێت و بزووتنەوەکە توانی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە فەرمیەکانەوە، لەگەڵ چالاکییە بنەڕەتییە ڕێکخراوەکان، چارەسەری پرسەکانی ژنان بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بزووتنەوەی فێمینیستی تونس، لە ناوەڕۆکی خۆیدا، چ ڕۆشنبیری و چ چالاکوانانە، لەسەر بنەمای دووانەیی بیرکردنەوە و پڕاکتیک ماوەتەوە، نووسین و لێکۆڵینەوەی تیۆری بەرهەم هێنا و لە هەمان کاتدا بناغەی کاری کۆمەڵایەتی بەرچاوی دانا، لەوانەش پشتگیریکردنی ژنانی پەراوێزخراو و گوێگرتن لە ژنانی زیانڵێکەوتووی توندوتیژی.
دووپاتی کردەوە، بزووتنەوەی فێمینیستی تونسیش خەریکی پرسە گەورەکانی مرۆیی بووە، بەشداری لە بزووتنەوەکانی کۆمەڵایەتی دژ بە شەڕی عێراق و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە سەبرا و شاتیلە و ئەو توندوتیژیانەی بەسەر گەلی فەڵەستین کراوە، ئەم ڕێبازە بە بەردەوامی پرسی فێمینیستی لە ڕوانگەی ڕەنگدانەوە لە خۆی و ڕاستی جیاواز و ناوازەکانی ژنان لە چوارچێوەیەکدا دادەنێت، بەڵام هەمیشە بە ئامانجی گۆڕین و بونیادنانی کۆمەڵگ لەسەر بناغە دادپەروەرەکان.
"ڕۆڵێکی دیار لە شۆڕشی کانوونی دووەم"
زینەب شارنی وتی: کە بزووتنەوەکانی فێمینیست لە قۆناغە جیاوازەکاندا تێکەڵاو بوون و کارلێکیان لەگەڵ بزووتنەوەکانی مافی مرۆڤ و کرێکاریدا هەبووە چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی تونس، ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاریان کرد لە شۆڕشی ١٤ی کانوونی دووەم، کە بەشدارییان لە ڕاپەڕینی جەماوەریدا کرد، کە پێشتر بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی کانگاکاندا کرد،وتی: ئەمە بوونی بەردەوامی بزووتنەوەی فێمینیستە بە درێژایی قۆناغە جیاوازەکانی ئازادکردنی کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاری لە تونس ڕوون دەکاتەوە.
دووپاتی کردەوە، کە بزووتنەوەی فێمینیستی تونس لە بەهێزترین و پێشکەوتووترینەکانە بە بەراورد لەگەڵ هاوتاکانی لە ناوچەکە و ئەفریقا، جێپەنجەی خۆی لەسەر قۆناغە مێژووییە جیاوازەکان بەجێهێشتووە و لە ساتەوەختە گرنگەکانی کۆمەڵگەی تونسدا ئامادە بووە.
ڕوونیکردەوە، کە بزووتنەوەی فێمینیستی چالاکانە بەشداری شۆڕشی تونسی کرد، ڕووبەڕووی ئەو شتە بووەوە کە بە "زەریای کۆنەپەرستانە و،تاریکیخوازانە" پێناسەی کرد کە هەوڵیدا دەستکەوتەکانی ژنان تێکبدات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغێک کە ژنی تونس هەرگیز ئەزموونی نەکردبوو، وتی: ئەم خەباتە نەیهێشت ژنان ببنە ژێردەستەیی و پەراوێزخستن.
پێی وابوو کە بزووتنەوەی فێمینیست کاراکتەری دووانەی بەدەستهێناوە، کە دیالۆگ لەگەڵ ڕژێم و دامەزراوە فەرمییەکان تێکەڵ دەکات بۆ گۆڕینی یاساکان و دەستپێشخەریی یاسادانان، لەگەڵ بەشداریکردن لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کۆمەڵایەتی فراوانتری کۆمەڵگەی تونس.
ئاماژەی بەوەشکرد، فێمینیستەکان لە ١٧ی کانوونی یەکەم تا ١٤ی کانوونی دووەم ئامادەبوون، کە بەشداریکردنیان لە ڕێگەی داڕشتنی دەقەکانەوە بە ڕێبازێکی هەستیاری ڕەگەزەوە سەریهەڵدا، پەم دەقانە لە بزووتنەوەکانی فێمینیست بنەڕەتی و گفتوگۆی مەیدانییەوە سەرچاوەیان گرتووە پێش ئەوەی بخرێنە بەردەم ئۆرگانە باڵاکان و یەکێتی گشتی کرێکارانی تونس و ئەوانی دیکە، لە چوارچێوەی تۆڕی پراکتیکی نێوان دامەزراوە فێمینیستەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گۆڕانکاریانە ڕەنگدانەوەی گۆڕانی بزووتنەوەی فێمینیستن لە چالاکیی داخراو و ناڕێکخراوەوە بۆ کردەی ڕێکخراو لە ڕووی فیکری و پراکتیکییەوە بە ئامانجی گۆڕینی کۆمەڵگە.
"بەهێزی دامەزراوەکانی فێمینیست لە تونس"
سەبارەت بە هۆکارەکانی سەرکەوتن و ڕێکخستنی بزووتنەوەی فێمینیستی تونس سەرەڕای ئەو سەختی و هێرشانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، زەینەب شارنی وتی: کە ژنان هەر زوو گرنگی ئامادەبوونێکی ڕەوا و یاسایییان ناسی، ئەمەش گوزارشت لە پێگەیشتنی هزری و هۆشیاری سیاسی لە نێو نوخبەی فێمینیستدا دەکات، کە قایلیان هەبووە کە چالاکی درێژخایەن ناتوانێت بە نهێنی بمێنێتەوە بەڵکو دەبێت لەناو کۆمەڵگەدا گشتی و چالاک بێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە پاشخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەمەچەشنی چالاکوانان- لە مارکسیست و لیبراڵەکانەوە تا کۆمۆنیست و سەندیکاگەرەکان- هێزێکی زیاتری بە بزووتنەوەی فێمینیست بەخشی، هاوکات لەگەڵ هۆشیاریی ئەم نوخبەیە لە گرنگی ڕێکاری یاسایی وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بەرەو گەیشتن بە مافەکانی ژنان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهێزی دامەزراوەکانی ژنان لە تونس، لە پێش هەموویان کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس، کە بە کلیلی شۆڕشی ژنانی زانیوە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە، بەشداری کردووە لە بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان و یاسایەک کە ژنان لە توندوتیژی و دوورخستنەوە دەپارێزێت، هەروەها مافی کارکردن و بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتی و سیاسیدا دەسەپێنێت، وتی: ئەو مافانە لە ئەنجامی خەباتی درێژخایەن هاتوون، لەلایەن کەسەوە چاکەیەک نەبوون، کاریگەرییان لەسەر دامەزراوە فەرمییەکان هەبووە و بەشدارییان لە گۆڕینی ڕاستی خێزان و کۆمەڵگەدا کردووە، لە هەمان کاتدا دیدێکی کۆمەڵایەتی نمونەیییان پاراستووە.
جەختیلەوەکڕدەوە، چاکسازییەکان لەڕێگەی "ڕێبازێکی ڕاستەوخۆ و تاکتیکییەوە" لەسەر بنەمای وردە وردە بەدیهاتوون، هاوکات پارێزگاری لە دیدگایەکی سیاسی کردووە کە ئاسۆیەکی هاوبەشی بۆ چالاکوانان پێکهێناوە، سەرەڕای پاشخانی ئایدیۆلۆژیی جیاوازیان، لە دەوری بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی و دابەشکردنی کار یەکگرتبوون، هەروەها ئەم دووانەیەی لەگەڵ تایبەتمەندییە ناوازە و جیاکارییەکانی چالاکوانان بەو شتە زانی کە ئاسانکاری بۆ بەردەوامی ئامادەبوونی ژنان و دیاریکردنی هێزی بزووتنەوەی فێمینیستی لە تونسدا کرد.
زەینەب شارنی، چالاکونی مافی مرۆڤ و فێمینیست جەختی لەوە کردەوە، کە نهێنی هێز و سەرکەوتن و خۆڕاگری لە دووانەی چاکسازی و گۆڕانکاری بەردەوامدایە، کە دواجار دەبێتە هۆی دامەزراندنی ئەو ،موونە نۆرماتیڤەی کە بزووتنەوەی فێمینیستی تونس هەوڵی بۆ دەدات.