ژنانی لیبیا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنان لە غەززە نوێ دەکەنەوەو داوای بەردەوامی هەڵمەتەکانی بایکۆت دەکەن
ژنانی لیبیا بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی ژنانی فەڵەستینی لە بەرخۆدانیان بەرامبەر بە شەڕ، داوای دەستێوەردانی بەپەلە و دەستپێشخەری و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە، بەتایبەتی منداڵان، ژنان و کەسانی بەتەمەن دەکەن.

هندیە عەشیبی
لیبیا - ژنانی لیبیا بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردنی ژنانی فەڵەستینی لەکاتێکدا شەڕ دەکەن بۆ پاراستنی خاک و زێدی خۆیان، داوای دەستوەردانی بەپەلە و پاراستنی هاوڵاتیان مەدەنی بەتایبەتی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووانی غەززە دەکەن، داوایان کرد هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دۆسە بە شێوەیەکی جۆربەجۆر بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕاگرتنی ئەو تاوانانەی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە بەرامبەر منداڵان و ژنان و هەموو دانیشتوان ئەنجامدراون.
سەباح ساڵح، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە پشکنینی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی لیبیا کار دەکات، پێی وایە بایکۆت یەکێکە لە هەڵمەتە هەرە گرنگەکانی پشتیوانی لە دۆسی فەڵەستین، ئەوانیش بریتین لە بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایانە یان بازرگانانەی کە پشتگیری لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەکەن، هەموو کەسێک یان تاکێک لە سەرانسەری جیهان کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەم بایکۆتەدا، ڕاگرتنی پشتیوانی دارایی و ماددی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان، ئێمە بەردەوام داوای بایکۆت دەکەین، بەو پێیەی هەموو تاکێک لە کۆمەڵگەدا کاریگەری لەسەر ئەم بایکۆتە و پشتیوانیکردنیان لە دۆسی فەڵەستین لەڕێگەی هەڵوێستەکانیانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی لیبیا لە کۆنەوە بەمەبەستی پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین دژی داگیرکاری پەروەردەکراوە، چونکە ئەم گەلە تووشی جینۆساید دەکرێت، کە ئۆپەراسیۆنی سیستماتیکن کە بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پۆلێن دەکرێن.
سەباح ساڵح جەختی لە ڕۆڵی ژنان و دایکانی لیبیا لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بۆ پشتیوانی لە دۆسی فەڵەستین کردەوە و بە بابەتی نەتەوە و سەربەخۆیی لە قەڵەمدا، پێویستە هەموو خێزانەکان لە تەمەنێکی بچووکەوە ئەم بەهایانە لە منداڵەکانیاندا بچێنن، کچە پێنج ساڵانەکەم، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بچووک بوو، دوای بەدواداچوونی ڕووداوەکان بە شێوەی ئۆنلاین، داوای لە هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەکرد بایکۆتی دۆسی فەڵەستین بکەن.
ژنانی فەڵەستینی تووشی هەموو جۆرە ئازارێک دەبن
ئایات عەزات، کارمەندی کۆمەڵەی بەشە ناوخۆییەکانی گەنجان، جەختی لەوە کردەوە کە بایکۆت لە گرنگترین شێوازەکانی پشتیوانیکردن لە دۆسی فەڵەستین، لەڕێگەی بایکۆتکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکان کە داهات یان قازانجەکانیان دەچێتە دەست هێزەکانی ئیسرائیل بە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل.
ئەو کۆکردنەوەی بەخشین و پشتگیری دارایی بە گرنگیەکی زۆر دەزانی لەم کاتەدا، پێویستە لەڕێگەی هەڵمەتی بەخشینی ئۆنلاینەوە لەڕووی داراییەوە پشتیوانی گەلی فەڵەستین بکەین، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرانەی کە لەلایەن دامەزراوە فەرمی و پشتیوان و باوەڕپێکراوەکانەوە بڵاوکراونەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە دۆسی فەڵەستین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ژنانی لیبیا پاڵپشتی و هاودەنگیی بەهێزی خۆمان لەگەڵ فەڵەستینییەکان ڕادەگەیەنین، داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەین بۆ پشتیوانیکردن لەم دۆسە و پاراستنی منداڵان و ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی لەم هێرشانە، فەڵەستین وڵاتێکی عەرەبییە، و دەستبەردای قۆرخکاری ناکەین.
سەبارەت بە ژنانی فەڵەستینی، ئایات عەزات ڕایگەیاند کە ژنانی فەڵەستینی تووشی هەموو جۆرە ئازارێک دەبن، لەوانەش لەدەستدان، ئاوارەبوون، برسێتی و مردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگر دەمێننەوە و توانای پێشکەشکردنی زۆریان هەیە، داوای لە دەسەڵاتدارانی فەرمی و مەدەنی لە لیبیا کرد کە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئاشتیانە پشتیوانی ئەو دۆسییە بکەن، بەتایبەتی کە لیبیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پشتیوانی گەلی فەڵەستین دەکات.
ئەو هیوای خۆی نوێکردەوە کە سنوور لەگەڵ غەززە بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە کاروانی یارمەتییەکان یان کاروانەکان کە ناوبەناو پشتگیری دەروونی بۆ غەززە دەکەن، مامەڵە لەگەڵ ئەم کاروانانەدا بکرێت، وەک چۆن لە کاروانی خۆڕاگریدا ڕوویدا، دەسەڵاتدارانی لیبیا ڕەتیانکردەوە ڕێگەیان پێبدەن بەهۆی هۆکاری پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی لیبیا.
هەڵمەتەکانی بایکۆتکردنی ئیسرائیل هەڵمەتێکی جیهانییە کە ئامانج لێی فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین، ڕێزگرتن لە مافی فەڵەستینییەکان و ڕاگرتنی هەڵاواردن بەرامبەریان. ئەم هەڵمەتانە لەسەر بنەمای تەڤگەری بایکۆتکردن، وەدەرنانی و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە یان پشتگیریان لێدەکرێت، دامەزراوە.