ئارینا سابالێنکا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیەن وێڵز
ئارینا سابالێنکا یاریزانی بێلاڕوسی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ئیندیان وێڵز کە ئێستا لە کالیفۆرنیا بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵێک یاریزان سەرکەوتون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئیندیان وێڵز ماستەرز کە بریتین لە ئارینا سابالێنکا و ئیگا سواتیکی ژمارە دووی جیهانی پۆڵەندی.
ئەمڕۆ ١٣ی ئادار، سابالینکا یاریزانی بێلاڕوسی بە دوو کۆمەڵە بەبێ وەڵام، بە ئەنجامی (٦-١)، (٦-٢).سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی لە سونای کارتال یاریزانی بەریتانی.
بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، ئەمە پێنجەمین جارە دوو یاریزانی سەرەکی جیهان لە یاریگای ئیندیەن وێڵز بگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئارینا سابالینکای ژمارە یەک لە جیهاندا ڕووبەڕووی لیودمیلا سامسۆنۆڤای ڕووسی دەبێتەوە، دوای ئەوەی دووەمیان بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە جاسمین پاولینی ئیتاڵی بردەوە.
لە قۆناغی چوارەمدا مادیسۆن کیزی ئەمریکی تەمەن ٣٠ ساڵ کێشەیەکی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی بەسەر دۆنا ڤێکیچی کرواتییدا زاڵ بێت و یارییەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لەگەڵ بێلیندا بێنچیچی سویسری تۆمارکرد.
هەروەها لە ڕکابەرییەکانی ژنان، ئیگا سویاتیکی پۆڵەندی ژمارە دووی جیهانی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە کارۆلینا موچۆڤای چیکی بردەوە.
هەروەها شینگ کینوێن یاریزانی چینی دوای ئەوەی لە مارتا کۆستیوکی ئۆکراینی بە ئەنجامی ٦-٣ و ٦-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها ئیلێنا سڤێتیتولنا، یاریزانی ئۆکراینی دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە یاریزانی ئەمریکی جێسیکا پێگولا بردەوە.