دڵخۆش عەبدوڵا لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
دڵخۆش عەبدوڵا ڕایگەیاند، وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی کە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی "ifbb" لە هیندستان بەڕێوەچوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی: وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانییەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمم بەدەستهێنا، کە تاکە ژنی کورد بووم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەشداریم لە پێشبێرکێکەدا کردبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاڵەوانیەتەکە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی "ifbb" لە هیندستان بەڕێوەچوو.
دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوانی یاری لەشجوانییە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، دانیشتووی شارۆچكەی ڕانیەیە، تا ئێستا بەشداری چەندین پاڵەوانێتی كردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەستهێناوە.