قەڵەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

لێدانی دڵ پاڵنانی خوێنە بەرەو دەمارەکانی جەستە، لە ڕێگەی خوێنبەرەکانەوە بۆ تەواوی بەشەکانی جەستە دەگوازرێتەوە، هەندێک کات ئەم جوڵەی خوێنە دەبێتە فشاری خوێن و بەشێک لە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەڵەوی.

ناوەندی هەواڵ 

 

 بەرزە فشاری خوێن زۆر کات نیشانەی نییە، بەڵام لەوانەیە کێشەی گەورە دروست بکات، وەک نەخۆشی دڵ، لێدانی دڵ و مێشک، لاواز بوونی گورچیلە.

 

 فشاری  ئاسایی بریتییە لە (٨٠ بۆ ١٢٠)، ئەگەر گرژە فشار واتا فشاری سەرەوە بگاتە ١٤٠ و زیاتر، هەروەها خاوە فشار واتا فشاری ژێرەوە بگاتە ٩٠ یان زیات، وەها دادەنرێت کە بەرزە فشاری خوێن دروستبووە.

 

فشاری خوێن لە چەند ڕێگەیەکەوە پەیوەندی بە قەڵەوییەوە هەیە، لە قەڵەویدا دڵت پێویستە پەمپی بەهێزتر لێبدات، بۆ ئەوەی خوێن بگاتە هەموو بەشەکانی لەش، زۆر بوونی چەوریش  زۆرکات زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت، کە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات.

 

دابەزینی کێش لە نزیکی ئاسایی بوونەوە بۆ پەستانی خوێن بە سوودە، کەم بوونەوەی بارستەکە فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.

 

هەندێك گۆڕانکاری سودبەخش، وەک وازهێنان لە جگەرە کێشان، کەمکردنەوەی خواردنی بڕێکی زۆر لە خوێ، ڕاهێنان و وەرزشی بەردەوام  یارمەتی دەرێکی باشن  بۆ کەم کردنەوەی فشاری خوێن و ئاسایی کردنەوەی پەستانی خوێن.