فشاری دەروونی ماددە خۆراکییەکانی جەستە کەم دەکاتەوە

فشاری درێژخایەن و بەردەوام کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت و ماددە خۆراکیەکانی جەستەت کەمدەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەکردووە، جەستە لە کاتی فشاری دەروونیدا وزە و ماددە خۆراکیەکانی زیاتر بەکاردەهێنێت، بەو پێیەی خۆی ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو فشارانە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەندێک لە ڤیتامین و کانزاکان، زیادبوونی وەڵامدانەوەی سترێس و لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.

 

ئەو ماددە خۆراکیانەی فشار دەتوانێت کەمیان بکاتەوە، ئەمانەن:

 

١. ڤیتامین سی، گرنگە بۆ سیستمی بەرگری جەستە، وەک دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز کاردەکات، بەڵام سترێس دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی ڤیتامین سی، ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر جەستە دروست دەکات.

 

٢. ڤیتامینەکانی B، بریتین لە B6 و B9(فۆلیک ئەسید) و B12 ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە باشترکردنی کارکردنی دەمارەکان، بەڵام دەدەن فشار دەتوانێت ئەم ڤیتامینانە کەم بکاتەوە و ببێتە هۆی هەست کردن بە ماندووێتی.

 

٣. مەگنیسیۆم، یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکە و دەمارەکان دەدات، بەڵام فشار دەتوانێت ئاستی مەگنیسیۆم بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی توڕەبوون و ماندوێتی و کێشەی خەوتن.

 

٤. زینک، پێویستە بۆ باشتر کردنی بەرگری جەستە و چاکبوونەوەی برین، فشاری دەروونی دەتوانێت ئاستی زینک دابەزێنێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای سیستەمی بەرگری جەستە هەیە، پڕۆسەی چاکبوونەوە خاو دەکەنەوە.

 

٥. ئاسن، گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو جەستە، فشاری دەروونی دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی ئاسن هەبێت و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی کەمخوێنی و لاوازی.