ڕۆنی کونجی سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت

بە پێی توێژینەوەکان، زەیتی کونجی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە و یارمەتی چارەسەرکردنی دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

زەیتی کونجی لە کونجی خاو بەرهەم دەهێنرێت، بۆ چێشت لێنان و دەرمان و جوانکاری بەکاردێت و دژە ئۆکسانی تێدایە کە کاریگەری بەهێزی هەیە بۆ تەندروستی جەستە.

 

زەیتی کونجی چەند ماددەیەکی خۆراکی گرنگی تێدایە وەک ڤیتامین E، ڤیتامین A، هەروەها کانزاکانی وەک فۆسفۆر، کالیسۆم، مەگنسیۆم،  گرنگترین سودەکانی زەیتی  کونجی بەم جۆرە پۆڵێن دەکرێن؛

 

-زەیتی کونجی وەک خۆراک، دەتوانێت هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە.

-زەیتی کونجی بە پێی ڕێنمایی پزیشک بخورێت کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن دەکات.

-چارەسەری ناوچەی برین دەکات، چونکە کار لە بەرەوپێشبردنی ئاستی بەرزتری کۆلاجین لە شانەکانی بریندا دەکات.


-زەیتی کونجی پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت و توانای بەرگریکردنی ٪٣٠ بەرامبەر هەیە، چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن، کە زەیتی کونجی دەتوانێت دژە خۆرێکی سروشتی باش بێت و فاکتەری سروشتی پاراستنی خۆری تێدایە.

-یارمەتی خەوتنێکی باش دەدات، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە دانانی هەندێک دڵۆپی زەیتی کونجی لەسەر پێست و مەساجکردنیان یارمەتی بەشێک لە بەشداربووانی تاقیکردنەوەکەیان داوە بۆ ئەوەی بە باشی بخەون. 
 

-چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە، بەکارهێنانی زەیتی کونجی بۆ شوێنی ئازاری ئەژنۆ یان قۆڵ هەستکردن بە ئازار کەمدەکاتەوە.

-هەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە خواردنی هەندێک تەواوکەری خۆراکی کە کونجی و ڤیتامین E لەخۆدەگرێت، هێز و بریقەی قژ بەرز دەکاتەوە.