هەستیاری بەهار دەبێتە هۆی نائارامی

ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە لە وەرزی بەهاردا هەستیارییەکان زیاد دەکات و چەند هۆکارێک بۆ ئەمە خراوەتەڕوو، کە دیارترینیان بەرکەوتن بە ئاژەڵە ماڵییەکان و کەڕووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەستیاری تەنها بە هۆکاری کەشوهەواوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو جۆرێک لە هەستیاری ناوەکی هەیە کە لە ماڵەوە ڕوودەدات و هەروەها دەبێتە هۆی هەستیاریی، لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان و هاتنی وەرزی بەهار ڕێژەی هەستیاری لە ناو ئەو کەسانەدا زیاد دەکات کە هەستیاری وەرزییان هەیە.

 

هەستیاری بەهار بریتییە لە ژمارەیەک لە گۆڕانی جەستەیی یان هەڵسوکەوت کە لەوانەیە هاوکات بێت لەگەڵ دەستپێکردنی بەهار، بەتایبەتی نائارامی، تەمبەڵی.

 

هەستیاری ناوەکی لە قەرزی بەهاردا چەند هۆکارێکی هەیە:

 تۆز، هەندێک لە زیندەوەرە وردەکان لە ژینگەیەکی گەرم و شێداردا دەژین، وەکو جێگەی نوستن، بەتانی، پەردە، فەرش، باوترین شوێنی زاوزێکردنیان بریتیە لە سەر باڵی پانکە و دەرچەی هەواگۆڕکێ.

 

بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکان، هەندێک جار لە ئاژەڵە ماڵییەکانەوە تووشی هەستیاری دەبن لەوانە پشیلە، سەگ، باڵندە، مێشوولە و ئاژەڵەکانی تر کە تووک یان پەڕیان هەیە.

 

کەڕوو، هەستیاری ناوماڵ دەتوانێت بەهۆی ئەو کەڕووانەوە بێت کە لە شوێنە شێدارەکاندا گەشە دەکەن وەک حەمام و چێشتخانە و بەشەکانی خوارەوەی دیوار و باڵکۆنەکان.

 

پاشماوەی ئاژەڵ و باڵندە و مێرووەکان، گەردیلەکانی پاشماوەی زیندەوەرە جیاوازەکان لە هەوادا بڵاودەبنەوە و هەستیاری دروست دەکەن.