توێژینەوەیەک: دوای گیان لەدەستدان مێشکی مرۆڤ بەرگری لە شیبوونەوەی دەکات

زانایان لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرای دەکەن، دوای گیان لەدەستدان مێشکی مرۆڤ تا ١٢ هەزار ساڵ بەرگری لە شیبوونەوەی خۆی دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا تایبەت بە شیبوونەوەی مێشکی مرۆڤ لەدوای گیان لەدەستدان، زانایان  ئاشکرایانکردووە، مێشکی مرۆڤ هەزاران ساڵە دەتوانێت بگۆڕێت بۆ سەرچاوەی زانستی بەنرخ و لێیەوە سەبارەت بە ڕابردوو بزاندرێت.

 

توێژینەوە نوێیەکە سەیری مێشکی پارێزراوی مرۆڤی کردووە، کە لە تۆماری شوێنەواریی لە سەرانسەری جیهاندا دۆزراوەتەوە، دەرکەوتووە مێشک بەرگری لە شیبوونەوە دەکات، هەرچەندە شانە نەرمەکانی تری جەستە هەموویان شیدەبنەوە.

 

تیمێکی زانایان بە پێشەنگایەتی ئەلێکساندرا مۆرتۆن-هایوارد، پسپۆڕیی گەردیلەیی زانکۆی ئۆکسفۆرد، زیاتر لە ٤٤٠٠ مێشکی پارێزراوی مرۆڤیان دەستنیشانکردووە کە تەمەنیان نزیکەی ١٢ هەزار ساڵە، ئەنجامی توێژینەوەکە پێچەوانەی ئەو باوەڕە بووە کە پێشتر وا باوەڕ دەکرا مێشکی مرۆڤ لەناو یەکەم ئەندامەکانی جەستەدایە دوای مردن دەشێوێت.