ژیاننامەی ئەمڕۆ: ژه‌نيارى ئامێرى که‌مان و مامۆستاى زانکۆى تاران
ئه‌ستێره به‌هه‌شتى ژه‌نيارى ئامێرى که‌مان و مامۆستاى زانکۆى تاران، دواى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له وڵاتى ئه‌مه‌ريکا، کاره هونه‌رییەکانى به شێوازى کلاسيک له وڵاتى ئێران ده‌سپێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
ئه‌ستێره به‌هه‌شتى لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لەدایک بووە، بۆ خوێندن ڕوو دەکاتە دەرەوەی وڵاتی ئێران و له ساڵى ١٩٩٧ بڕوانامه‌ى به‌کالۆريۆس له په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانى ميوزيکى 'مينه سوتا ميناپوليس' له وڵاتى ئه‌مه‌ريکا به ده‌ست دەهێنێت، ئە داوى ئه‌و ده‌چێته ناو گروپى 'کۆنسێرواتوارى ميوزيکى سانفرانسيسکۆ' و له ساڵى ٢٠٠٠دا بروانامه‌ى ماستێر به‌ده‌س دێنێ و له ساڵ ٢٠٠٣ له په‌يمانگاى ميوزيکى ته‌گزاز بروانامه‌ى دوکترا به‌ده‌س دێنێ. ئه‌ستێره دواى ته‌واو کردنى خوێندن له وه‌ڵاتى ئه‌مه‌ريکا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وڵاتى ئێران و له زانکۆ وانه‌ى ميوزيک ده‌ڵێته‌وه، ئه‌و ژنه ژه‌نياره له ئێستادا ئه‌ندامى زانستى زانکۆى تاران و مامۆستاى ميوزيکى په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانى زانکۆى تارانه.
کاره هۆنه‌رێکانى ئه‌ستێره به‌هه‌شتى
راوێژکارى جێگرى زانکۆى تاران له ساڵى ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٦
هاوکارى له‌گه‌ڵ ئانسانبێڵ 'ئاوازى نوێ'
هاوکارى له‌گه‌ڵ گروپى 'کوارتت زێهى ئه‌روه‌ند'
هاوکارى له‌گه‌ڵ ئانسانبێڵ 'گارگه‌ى ميوزيکى بارۆکى تاران'
ئه‌نجامى دوئێت له ٣١مين فستيوالى نێوده‌وله‌تى ميوزيکى فه‌جر له‌گه‌ڵ پانيز فه‌ريوسه‌فى
ته‌رجومه‌کانى ئه‌ستێره به‌هه‌شتى
ته‌رجومه‌ى کتێبى 'ئاوازه ساده‌کان بۆ که‌مان'
ته‌رجومه‌ى کتێبى 'ئاواز بۆ که‌مان'
ته‌رجومه‌ى کتێبى 'ئاوازى شاد بۆ که‌مان'
ته‌رجومه‌ى کتێبى 'شێوازه‌کانى ئارشه لێدان'
ته‌رجومه‌ى کتێبى 'رێگاى نوێ بۆ فێربونى گوێ بيستى له ميوزيک‌دا'