ژیاننامەی ئەمڕۆ: زوبەیدە سەروەت، خاوەنی جوانترین چاو لە سینەمای عەرەبیدا

زوبەیدە ئەحمەد سەروەت ئەکتەرێکی بەناوبانگی سەردەمی زێرینی پەنجا و شەستەکانی عەرەب و میسڕە و ئایکۆنی نواندنە.

ناوەندی هەواڵ

 

زوبەیدە لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٠ لە شاری ئەسکەندەریەی میسڕ لە خێزانێکی شاهانە هاتووەتە دونیاوە، لە بنچینەدا شەرکەسیە، دایکی شاژنە زوبەیدە حسێن کاملە، زوبەیدە چەند جارێک پێشنیاری سینەمای بۆکراوە، بەڵام هاتنە ناو بواری هونەری ڕەتکردووەتەوە، زوبەیدە بەشی یاسای لە زانکۆی ئەسکەندەریە تەواوکردووە، بۆ ڕازیکردنی باپیری ماوەیەک ڕاهێنانی پارێزەری کردووە، دواتر بە هۆی حەزی زۆری بۆ سینەما هاتووەتە بواری نواندنەوە.

 

هەرچەندە باپیری زوبەیدە بیرۆکەی هاتنە ناوبواری سینەمای ڕەتدەکردەوە و ئارەزووی ئەوەی دەکرد ببێتە پارێزەرێکی لێهاتوو و دیاری شاری ئەسکەندەریە و هەڕەشەی بێ بەشکردنی لە میرات لێدەکرد، بەڵام سوربوون و خۆشەویستی و خولیای زوبەیدە بۆ سینەما دانەمرکا.

 

دوای بردنەوەی نازناوی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بڵاوبوونەوەی وێنەکەی لەسەر بەرگی گۆڤاری «الجيل» دەستی بەکاری نواندن کرد، لە ساڵی ١٩٥٦ لە  فیلمی «دليلة» بۆماوی چەند خولەکێک لە فیلمەکەدا دەرکەوت.

 

فیلمی "الملاك الصغير" گۆڕانکاریەکی وەچەرخانی لە مێژووی هونەری زوبەیدەدا کرد، بەهۆیەوە ڕۆڵی قارەمانی لە فیلمی "زوجة غيورة جدا" بینی، خاوەنی ٣٥ کاری هونەریە و دیارترینیان فیلمی ''زمان ياحب مع الراحل، والحب الضائع''، کۆتا کاریشی فیلمی "المذنبون" بووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٦ لەبواری شانۆشدا و لە شانۆگەری ''عائلة سعيدة جدا'' دەرکردووە، دوو فیلمی لەنێو لیستی باشترین ١٠٠ فیلمی میسڕیدایە ئەوانیش فیلمی '' في بيتنا رجل و المذنبون'' بووە.

 

بە بڕیارێکی باوکی سەرسام بووە

زوبەیدە باس لە هەڵسوکەوتی باوکی دەکات و دەڵیت ئەفسەرێکی توند بووە لە ماڵەوە، وەک سەرباز هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکردین، بەڵام کاتێک پێشنیاری سینەمام بۆ کرا هێشتا کچێکی منداڵ بووم بە ڕازی بوونی باوکم  بە خۆشحاڵیەوە سەرسام بووم، دەربارەی باوکی دەڵیت "عاشقی هونەر بووە پێچەوانەی زۆرێک لەو کاتەدا".

 

زوبەیدە باسی لە توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات و دەڵێت "بەهۆی کێشانی جگەرەوە توشی شێرپەنجە بووم"، ئەمەش بووە هۆکاری کۆچکردنی.

 

دوای ماوەیەک چارەسەر وەرگرتنی لە نەخۆشخانەیەکی قاهیرە، لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 

ت.پ