پەیکەری"میلۆدی لەبیرکراو" بەرجەستەی ژنێکی لە تێڕامان وەستاوە
ژنێک لە ساتێکی تێڕامان و یادکردنەوەدا وەستاوە، لەلایەن هونەرمەند لیو لی ڕۆنگەوە لە پەیکەرێکدا بە ناوی "مێلۆدی لەبیرکراو"بەرجەستە کراوە.
ناوەندی هەواڵ
پەیکەری "میلۆدی لەبیرکراو" لە سەرەتادا لە گڵ دروستکراوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٧دا کراوە بە برۆنز، لەم پەیکەرەدا ژنێک بە سیمایەکی خەوناوی و جوڵەی قژ و جلوبەرگەکانی وا دیارە با دەیلەرزێنێ، چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە لە ساتێکی تێڕامان و یادکردنەوەدا وەستاوە، وەک ئەوەی یادەوەرییەکی کۆن یان هەستێکی غیابی بەبیرهاتبێتەوە.
هونەرمەند لیو لی ڕۆنگ لە بواری کارکردندا خۆی جیاکردەوە بە شێوازەکەی کە ڕیالیزم و دەربڕینی هەستیاری تێکەڵ کردووەو ئیلهامەکەی لە هونەرەکانی ڕێنێسانسی ئەوروپی وەردەگرێت، بەو پێیەی حەزی لە پیشاندانی جوانیناسیی ژنانە لە چوارچێوەیەکی دەربڕین کە بە قووڵی دەست دەخاتە سەر هەستەکانی مرۆڤ .
لەم کارەدا ژنێکی بەرجەستە کردووە کە باڵا بەرز وەستاوە و سەیری لای ڕاستی دەکات لە کاتێکدا با قژی نەرم و جلەکەی دەجوڵێنێت.