پەیکەری زەنوبیا لە ناوەڕاستی دەریا لە سووریا

زەنوبیا گەورەترین کەسایەتی ژنە لە مێژوودا، شاژنی پالمێرا بووە لە سەدەی سێیەمدا، ناوی بە زمانی ئارامی “بات-زەبای”یە، عەرەبەکان بە “ئەلزەباع”  ناوی دەهێنن، ناوچەی پالمێرا لە سەردەمی حوکمڕانی زەنوبیادا گەشەی کردووە، پێشەنگایەتی سەرهەڵدانێکی لە دژی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم کردووە و توانی شانشینەکەی فراوانتر بکات تا هەموو ناوچەکانی سووریای لە کەنارەکانی بۆسفۆرەوە تا نیل گرتەوە.

 

زەنوبیا لە ساڵی ٢٧١ی زایینی ڕووبەڕووی سوپایەکی گەورەی ڕۆمانی بووەوە، کە بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر ئاوریلیان بەرەو سووریا دەڕۆیشت، لەوێ شەڕێکی گەورە لە نێوانیاندا ڕوویدا و بە شکست و گرتنی کۆتایی هات، ڕۆمەکان لەگەڵ سەرکردە و ڕاوێژکارەکانی بردیان بۆ ڕۆما و لەوێ هەموو سەرکردەکانی کوشت.

 

دوای ئەوە لە ساڵی ٢٧٤ و بە شێوەیەکی تەمومژاوی زەنوبیا کۆچی دوایی کرد، مێژوونووسان پێیان وایە کە زەنوبیا خۆی کوشتووە.

 

زەنوبیا بە جوانی و بوێری و زیرەکی ناوبانگی دەرکردبوو، لە ساڵی ٢٤٥ی زایینی لەدایکبووە، چەندین شەڕی کردووە، لەوانە لەشکرکێشی میسر لە ساڵی ٢٦٩، لەوێ بۆ ماوەیەکی کورت حوکمڕانی کردووە.

 

چەندین پەیکەری لە سووریا دانراون، لەوانە پەیکەرێک کە لە بەردی سپی دروستکراوە و لەسەر لێواری دەریا لە لازقییە جێگیر کراوە، پەیکەرەکە وەها دەردەکەوێت بەرەنگاری شەپۆلە دژبەیەکەکانی دەریا دەبێتەوە، کە شاژن زەنوبیایە و بە هەموو شکۆمەندییەوە لەسەر تەختەکەی دانیشتووە و بەرەنگار دەبێتەوە.