سیاسەت
-

"هەوڵدەدرێت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نەهێڵن، دەبێت گەلی ئێمە پارێزگاری بکات"
ئەمینە بەکر جێگری ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی فورات- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژە بەوەدەکات، هەوڵدان هەیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نەهێڵن، بۆ ئەو مەبەستەش بانگەواز بۆ پاراستنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمموز دەکات.
-

ئامینە کاکە باوە پێکهێنانی کابینەی نوێی سوید یەکلادەکاتەوە
دوای ئەوەی پەرلەمانی سوید لە یەکلاکردنەوەی دەنگەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی سوید دایە، دەنگی ئامینە کاکە باوە، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد، کاریگەرە و ئەویش چەند مەرجێکی هەیە.
-

چالاکوانێکی هەڵەبجە: جگە لە تورکیا، ئێرانیش هەنگاوی داگیرکاری دەنێن
چالاکوانێک باس لە پلانەکانی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا دەکات، کە دەیانەوێت وەک دابەشکردنی کوردستان لە پەیماننامەی لۆزاندا، ئێستاش کوردستان دابەشبکەنەوە و بۆ سەفەوی و عوسمانییەکانی بگەڕێننەوە.
-

چالاکوانێکی هەڵەبجە: ئەوانەی ناتوانن قسەبکەن و بجەنگن، تکایە بایکۆتی کاڵای تورکی بکەن
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر هاوڵاتی سڤیل و خەڵکی بێتاوانی کوردستان نیگەرانی لای هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی دروست کردووە، چالاکوانێکیش دەڵێت ئەگەر هاوڵاتیان ناتوانن شەڕ بکەن، با بایکۆتی کاڵای تورکی بکەن.
-

"دەنگی ژنان لە ڕووبەڕووبونەوەی داگیرکاراندا ئەرکێکی گرنگە"
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەندێک لە میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان وەک پردێک بەکاردەهێنن بەمەبستی داگیرکردنی خاکی کوردستان، ڕاگەیاندنکارێکیش بە پێویستی دەزانێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە سیاسەتی کارەکانیاندا بچنەوە.
-

خاپورکردنی سنورەکان و بڕینەوەی درەختەکان پەیامی تورکیا بوو بۆ هەناسە بڕینی کورد
هاوڵاتیان و ژنان لە باشوری کوردستان ناڕازین لە داگیرکاری و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا، ژنانی گەنج لە سەیدسادق ئامانجی تورکیا لە ژنهاوە ڕوون دەکەنەوە و داواش لە لایەنی بەرپرس و ژنان دەکەن دژی داگیرکارییەکان بووەستنەوە.
-

نورشەن حسێن: هاوکاریکردنی تورکیا لەلایەن پەدەکەوە، کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە
لەوکاتەی ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە بە مەبەستی پێشوازیکردن لە میوانێکیان دەچنە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیردەکرێن، ١٨ ڕۆژ تێپەڕبووە بەسەر دەستگیرکردنەکەیاندا و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
-

ژنان: پێویستە پارتی ئەو شەڕەی دەهۆڵی بۆ دەکوتێت ڕایبگرێت
کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ باشوری کوردستان بەردەوامی هەیە، ژنانیش لە توێژە جیاوازەکان بەرامبەر بێدەنگی دەسەڵاتی کوردی ناڕەزایەتی دەردەبڕن، داوای بوونی هەڵوێستی جدی دەکەن.
-

نیشتمان کەمال: یەکڕیزی لایەنەکان چەکێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریەکان
نیشتمان کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ژنها باس لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هەڵوێستی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.
-

ژنان لەنێوان مۆدێل و باڵاپۆشیدا
ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و مەراسیمەکان بۆ باڵاپۆشبوونی ژنانی گەنج بووەتە دیاردە، لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک ژنیش بوونەتە مۆدێلین، بەمە ژنان لەنێوان سیستمی سەرمایەداری و ئیسلامی سیاسیدا بوونەتە کاڵا، بۆ سیاسەت و بەرژوەندی تایبەت بەکاردەهێندرێن.
-

لویزا: بابەتی سەرەکی جەنگ ئەو توندوتیژییانەیە کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە
لویزا، ژنێکی گەنجی وڵاتی ئەڵمانیایە و نیشتەجێی شاری بەرلینە، ئەندامی ڕێکخراوی گەنجانە لە وڵاتەکەیدا، هەوڵ بۆ یەکگرووی ژنانی وڵاتەکەی و ژنانی کورد دەدات.
-

نازەنین عوسمان: پەدەکە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئامانجی هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژییە
بەهۆی بەردەوامبوونی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا، ژنان لە هەوڵی گەیاندنی پەیامەکانی خۆیاندان، بەردەوامن لە ڕووبەڕووبونەوەی هێرشە داگیرکارییەکان، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت: داگیرکەران ئەوکاتە توانیویانە کورد و خاکی کوردستان داگیر بکەن، کە کورد پەرشوبڵاو بووە و پشتیان لەیەکدی کردووە.
-

"خەڵک باوەڕ بە چەواشەکاری ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات ناکات"
شنا فایەق، ئاشکرای دەکات چیتر هاوڵاتیان باوەڕ بە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات ناکەن و چەواشەناکرێن، ئەوان دەزانن هەڵوێستی دەسەڵاتداران دوژمنکارانەیە بەرامبەر کورد، دەشڵێت، ڕاگەیەنراوەکانی حکومەت "شەرمهێنانەیە".
-

لیدا ڤێرتس: لە جەنگدا زۆرترین ئازار و سەختی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە
لیدا ڤێرتس، ئاماژەی بەو زیانانە کرد کە لە ئەنجامی جەنگ و داگیرکاری ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، هەروەها وتی پاش ڕۆشتنەوەیان کاردەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تۆکمە بۆ ژنانی کورد لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پێناو پاڵپشتی کردنیان.
-

برینی هەڵەبجە و بینینی، بۆ دووبارە پێداگری بەدەستهێنانی مافەکانمان
ئەندامانی شاندی نیونەتەوەی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان دەربارەی سەردانەکەیان بۆ شاری هەڵەبجە و لە نزیکەوە بینینی زامی هەڵەبجە، قسە بۆ ژنها دەکەن.
-

هۆکارەکانی نەبەستنی سێیەمین کۆنگرەی ژنانی نەتەوەی کورد
ژنانی پارتە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران، هۆکاری نەبەستنی کۆنگرەی سێیەمی ژنان دەگەڕێننەوە بۆ مەرامی بەرژەوەندی حیزبی، چاوی دوژمنانی دەسەڵاتداری پارچەکانی کوردستان و بەشدار نەبوونی ژنانی پارتە سیاسیەکان بە ڕۆحێکی ژنانەوە لە کۆنگرەکەدا.
-

ژنانی سیاسەتمەدار: دەبێت دەسەڵاتداران یەکلا ببنەوە لە بەرەی گەلن یاخود نا
ژنانی چین و توێژە جیاوازەکان بەشداری ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی شاری سلێمانیان کرد و داوایان کرد حکومەت بێتە دەنگ و بیسەلمێنێت ڕێکەوتنی ژێربەژێری نییە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا.
-

هاوڵاتییەک: بستێک خاکمان بسوتێت وەک ئەوە وایە ماڵەکەم بسوتێت
هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و هاوڵاتیان ناڕەزایی دەردەبڕن لە ئاست سنور بەزاندنەکانی تورکیادا، هاوڵاتییەکیش دەڵێت: بێدەنگی حکومەت هۆکارە بۆ لەشکرکێشییەکان.
-

ژنانی چالاکوانی ئەڵمانی: بەرژەوەندی پەدەکە و تورکیا هۆکاری ڕێگرییە لە شاندەکەمان
دوو چالاکوانی ئەڵمانی لە باشوری کوردستان "بیرتا مارین" و "ئانا شنایدا"، بۆچوونی خۆیان دەربارەی داگیرکارییەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان دەربڕی و هەروەها باسیان لەو ڕێگرییانە کرد کە لەلایەن پەدەکەوە لێیان کراوە.
-
