سیاسەت
-

"ئەنجومەنی ژنانی سوریا تا ڕادەیەک پشتگیری و هاوکاری ژنانی کردووە لە پرۆژەکاندا"
لینا بەرەکات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی سوریا کارەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەو ئنجومەنەی هەڵسەنگاند و وتی: "بەهێزکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕین ئەرکی سەرەکیمان بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنەکەمان پڕۆژەی گرنگی هەبوو و توانی بە گەورەیی پشتگیری و هاوکاری هەموو ژنان بکات و دەنگی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بکاتەوە".
-

"پێویستە ژنان لە دەرەوەی زهنیەتی دەسەڵاتداری هەوڵی دروستکردنی ئەجێندای هاوبەش بدەن"
دەسەڵاتدارە زلهێزەکان کاریگەرییان خستووەتە سەر ڕێڕەوی ژیانکردن و کایەکانی کۆمەڵگا و هۆکارن بۆ نەبوونی کۆمەڵگایەکی یەگرتوو لە عێراق، کاریگەری سەرەکی ئەم پێکەوەنەبوونەش لەسەر ژنان ڕەنگی داوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ژنان پێویستە هەمان سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان و سیستمی پێکەوەیی جێبەجێ بکەن.
-

پانۆڕاما، بەهۆی قەیرانەکانەوە باشوری کوردستان زۆرترین ناڕەزایەتی بەخۆوە بینی
لە دوای سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و بەستنی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لە نێوان هەرێم و تورکیا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣دا، حکومەتی عێراق ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئیدی قەیرانەکان بۆ هاوڵاتیان دەستیپێکرد.
-

پانۆڕاما، ساڵی بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان
ساڵی ٢٠٢١ گەلی کورد بە چەندین ڕووداو و ململانێدا تێپەڕی، لەو رووداوانەشدا ژنان وەک هەمیشە بەرکەوتەبوون و بەرگریکار و بەهەڵوێست بوون. بە تایبەت لە ماوەی ئەمساڵدا دەوڵەتی تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی چڕ کردووەتەوە.
-

ژیان حسێن: ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی پێكهێنانی هیواکانی ژنان و تێکشکانی داگیرکاری
ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کاری ساڵێکی کۆمەڵەکەیانی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا، "هەموو ساڵێک دەستکەوتی نوێ بەدەستدەهێنین بەتایبەتی لە گۆڕینی عەقڵییەتی پیاواندا، گرنگە ژنان لە سیاسەتدا ڕۆڵی گرنگیان هەبێت.
-

ڕوپاک ئەحمەد: ژن هەیە لەسەر بیڕوڕای ئازاد دەستگیرکراوە و خێزانەکەشی لێی بێدەنگن
ڕوپاک ئەحمەد، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە چەندین ژن بەبێ هۆکار لە زینداندا ڕاگیراون و لەسەر بیروڕای ئازاد بە زیندانی کردن سزادراون، دەشڵێت: "ماوەی ڕاگرتنی ژنان نایاساییە و دەبێت لە ١٥ ڕۆژدا دادوەر بیبینێت"، ئەمەش لەکاتێکدا ژن هەیە زیاتر لە سالێکە راگیراوە.
-

مەهین ئەحمەد: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاستەنگی لەبەردەم بەڕێوەبردنی کاروچالاکییەکانیان هەیە
هەرچەندە ژنان لە باشوری کوردستان تا ڕادەیەک ئازادن بەڵام ئەو ئازادییە بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی گشت مافەکانیان و ئازادبوونی ژنان لە ناوچەکانی دیکە، چونکە تا ئێستا دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆرێکە نەتوانن لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیش داوای مافەکانیان بکەن.
-

سیاسەتمەداران بێدەنگی حکومەتی عێراقیان ئیدانە دەکردن
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شەنگال ڕۆژنامەنووس نەسرین حسێن بریندار بوو، زۆرێک لە سیاسەتمەداران هەڵوێستی خۆیان لەسەر بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەربڕی و ئیدانەی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانیان کرد.
-

داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هۆیەکە بۆ زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان
داگیرکاری یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ژنان، چونکە کاریگەری لەسەر کایە جیاوازەکانی ژیان دروستدەکات، ڕێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی توندوتیژی، لەو بارەیەوە شەهێن محەمەد، ئاماژەی بەوەدا لە جیهاندا سیستمێکی توندوتیژ جیهان بەڕێوەدەبات.
-

"ئێمە ناوەستین هەتا رێبەری ئاپۆ لە ناو خۆماندا نەبینین"
سارا خەلیل، ئەندامی کۆمیتەی کەمپەینی "کات کاتی ئازادییە" باسی لە کەمپەینەکە کرد و وتی: "کەمپینەکە ئێستا چووە ناو گۆڕەپانێکی نێودەوڵەتیەوە لەبەرئەوە تێکۆشان بەردەوامە و تا ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ بەدەستنەهێنین ناوەستین".
-

چالاکوانێک: دەبێت کۆی دەنگ و ئایدیاکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بوەستینەوە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامی هەیە، بەپێی دوایین ئامار لە ماوەی شەش مانگدا ٣٢٣ جار چەکی کیمیایی بەکارهاتووە، چالاکوانێکی بواری ژینگەش دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ژینگە و زیندەوەران و پێویستە هەمووان بێینە دەنگ.
-

بڵێسە جەبار فەرمان: خراپی دۆخی ئابوری هۆکارە بۆ زیادبوونی توندوتیژی
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، خراپی دۆخی ئابورییە، کە خەڵکی باشووری کوردستان پێوەی دەناڵێنێت و بووتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی کۆچکردن و زیادبوونی توندوتیژی.
-

دۆخی ژن لە زیندانییەکانی پەدەکەدا، لە زاری زیندانییەکەوە ...٢
جوانا، ژنێکی چالاکوانی گەنجی ٢٥ ساڵە، ٧١ ڕۆژ لە زیندانییەکانی پەدەکەدا ماوەتەوە، لەم بەشەی دیمانەکەدا دۆخی ژنان لەناو زیندان دەگێڕێتەوە کە چۆن هەوڵ دەدرێت ئیرادەیان بشکێندرێت و ژنێکی کۆیلە بەرهەمبهێنن.
-

دۆخی ژن لە زیندانییەکانی پەدەکەدا، لە زاری زیندانییەکەوە ...١
جوانا، ژنێکی چالاکوانی گەنجی ٢٥ ساڵە، ٧١ ڕۆژ لە زیندانەکانی پەدەکەدا ماوەتەوە، لە دیمانەیەکدا دۆخی خۆی و ژنانی زیندان لە ژێر دەستی پەدەکەدا دەگێڕێتەوە.
-

ڕۆژئاوای کوردستان خۆی بۆ هەڕەشەی دەوڵەتی تورکیا ئامادە دەکات
دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە چاوی لەسەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە و هەڕەشەی هێرش دەکات، بۆ ئەوەش لە عەفرینی داگیرکراوەوە ئامادەکاری دەکات، بەڵام گەلی ڕۆژئاوا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە خۆیان ڕێکدەخەن و دەڵێن: "داگیرکاری تێکدەشکێنین".
-

"گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی بەردەوامبوونی ناکۆکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
سەرپەرشتیاری گروپی منداڵانی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری مەنبج و گوندەکانی، ئەلیسار بەرکەل، ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی دەوڵەتانی سەرمایەداری و هەژموونگەرا بەردەوامیدانە بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی نەخشەیەکی نوێ لە هەرێمەکە بکێشن.
-

خەباتی دیبلۆماسی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
مەنال محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیموکراتی و ئاشتەواییەکانی کۆنگرەی ستار تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتان لە بواری دیبلۆماسیدا ئەوەشی خستەڕوو، کە ژنان بە بیرۆکە دیموکراتییەکانیان دبلۆماسی و بیرۆکەیەکی ئازاد دروست دەکەن و کۆمەڵگا پێش دەخەن و هەربۆیەش دوژمن ژنە سیاسەتمەداران و دیپلۆماتکارەکان دەکاتە ئامانج.
-

پێنج ساڵە هاوسەرۆکانی هەدەپە لە زینداندان
هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش ماوەی پێنج ساڵە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراون و سەرەڕای چەندین داواکاری ئەوروپا و هیومان ڕایتس وۆچ بۆ ئازادکردنیان، تا ئێستا لە زینداندان.
-

"گەلی کۆبانێ بە ئیرادەیەکی بەهێز ڕووبەڕووی داگیرکارییەکان بوونەوە"
لە ساڵڕۆژی جیهانی کۆبانێدا باس لە ئیرادە و بەرخۆدانی گەلی کۆبانێ کرا کە بە پاڵپشتی و هێزی ژنان توانیان ڕووبەڕووی داگیرکارییەکان ببنەوە، هەروەها بەشداربوانی ساڵیادەکە جەختیان لە یەکبوونی گەلی کورد کردەوە.
-

بەرخۆدانی کۆبانێ، جیهانی خستە بەردەم بڕیارێکی نوێ
بەرخۆدانی کۆبانێ پاش ١٣٤ ڕۆژ، مێژوویەکی نوێی بۆ گەلی کورد تۆمارکرد و ئەو شارەی کردە سیمبولی بەرخۆدانی، ئاوابوونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەسایەی ئەو بەرخۆدانییەی بۆ تێکشکاندنی داعش کرا، هەنگاوێک بوو و لە جیهاندا دانیپێدا دەنرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی بڕیاریش بەڵام پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان ناکات.