ژنانی سوەیدا: بێ سزایی هەر هەوڵێکی ڕاستی بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی نوێ تێکدەدات

ژنانی سوەیدا ڕوونیان کردەوە کە بێبایەخکردنی ئاشکرای مافی قوربانییەکان بێ سزایی بەردەوام دەکات، هەر هەوڵێکی ڕاستی بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی نوێ تێکدەدات.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا-کاتێک دەوڵەتێک دەیەوێت خۆی جێگیر بکاتەوە، پێویستە ئاماژەیەکی ڕوون بۆ هاوڵاتیانی خۆی بنێرێت کە هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ناکاتەوە، ژنانی سوەیدا بەم قسانە توڕەیی خۆیان لە دووبارە کارکردنی ئەو کەسایەتیانە دەربڕی کە تێوەگلاون لە پێشێلکارییە قورسەکانی دژی گەلی سووریا، دانانی ئەوان بۆ پۆستی پێشەنگایەتی.

 

ئەمەش تەنها لە ژمارەکانی ڕژێمی پێشوودا سنووردار نەبووە، بەڵکو ئەو کەسانەشی گرتووەتەوە کە ناسراون بە ئەنجامدانی پێشێلکاری لەکاتێکدا لەناو هەتەشە دا بوون، ناوەکانیان پەیوەستە بە تۆمارە بەڵگەدارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان، بەتایبەتی دژی ژنان.

 

مەرام قەزمانی، پارێزەر ڕایگەیاند کە لەم دواییانەدا چاودێری دوباەرکارکردنی کەسایەتییەکانی پێشوومان کردووە، کە هەندێکیان تێوەگلاون لە پێشێلکارییە قورسەکانی دژی گەلی سووریا و دووبارە دانانەوەیان بۆ پۆستی بڕیاردان، ئەم هەڵسوکەوتە بەشداری ناکات لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی نوێدا، دەوڵەتێکی مۆدێرن ناتوانرێت بە ئامرازە کۆنەکان بنیات بنرێت کە بەهۆی گەندەڵیەوە بەکارهێنراون.

 

جەختی لەوەکردەوە کە دانانەوەی هەمان ڕووخسار دووبارەبوونەوەی هەمان شکستە، ئەو دەوڵەتەی ئێمە خەونی پێوە دەبینین پێویستی بە ڕووخساری نوێ و شارەزایی نوێ و لە هەمووی گرنگتر متمانەی هاوڵاتیان هەیە، ئەمە دەست دەخاتەسەر ناوەکی متمانەپێکراوی لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، ئەگەر دەوڵەت بەڕاستی بیەوێت سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە، ئەوا دەبێت پابەند بێت بە بنەما ڕوونەکان، لە پێش هەموویانەوە دادپەروەری ڕاگوزەر، ڕوونی، لێپرسینەوە و دروستکردنی متمانە لەگەڵ هاوڵاتیان.

 

مەرام قەزمانی پێیوایە دانانەوەی ئەو ڕووخسارانە برینەکانی یادەوەری دەکاتەوە و دەمانباتەوە بۆ سەردەمێک کە سوورییەکان لەمێژە خەونیان بە هەڵهاتنەوە دەبینی، ئەمەش هیوایەک لە دڵی هاوڵاتیاندا دەکوژێت، دەیانخاتە پێگەی بینەرەوە نەک هاوبەشی بنیاتنانی ئایندە، بەهۆی ترسی دووبارەبوونەوەی هەمان کارەکان، دووبارە دانانەوەی کەسایەتییە گەندەڵەکان سەلماندوویانە کە تێوەگلاون لە پێشێلکارییەکاندا، لەدەستدانی متمانەیەکی قووڵ بە دەوڵەت دروست دەکات، چونکە ئەم تاکانە لە شەوێکدا ناگۆڕدرێن، بەڵکو ڕەنگە لە ژێر پەردەی نوێدا بەردەوام بن لە گەندەڵی و ببنە بەربەستێک لە ڕێگای چاکسازی ڕاستەقینەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە گشتاندنەکان ڕێگەپێدراو نین، هەموو ئەوانەی لە ڕژێمی پێشوودا کاریان کردووە گەندەڵ یان ناشایستە نین، وتی: دەبێت جیاوازی بکرێت لەنێوان ئەو کەسانەی کە بەشێک بوون لە سیستەمی گەندەڵ و ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی، دادپەروەری ئینتقالی دەبێت هەموو تاوانبارێکی سەلمێنراو بگرێتەوە، بەتایبەتی بەرامبەر بە ژنانی سووریا یان هەر هاوڵاتییەک، دەبێت بەتەواوی لە هەر ڕۆڵێک لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی نوێدا دووربخرێنەوە، چونکە بوونیان ناکۆکە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی، نابێت پشت بە شارەزاییەکانیان ببەسترێت، بەو پێیەی شارەزایی گەندەڵکارانە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی نوێ ناگونجێت.

ئەسالە ئەسلان، وتەبێژی فەرمانگەی ژنانی سووریا لە شاری سوەیدا، ڕوونیکردەوە سیاسەتی حکومەتی نوێ بۆ دووبارە کارکردنەوەی بەرپرسانی ڕژێمی پێشوو یان لە پێشەنگایەتی هەتەشە، کە بەشداری بەناو جیهاددا کردووە، وروژێنەرێکی ئاشکرای کۆمەڵایەتیە، بەتایبەتی بۆ دایکانی شەهیدان و کەسوکاری قوربانییەکان، ڕاپۆرتی بەڵگەدار هەیە سەبارەت بە دووبارە دامەزراندنەوەی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ.

 

جەختیشی لەوە کردەوە هەندێکیان دەستیان لە تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییە کوردەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەندێکیان لە بازرگانیکردن بە ژنان و منداڵانی ئێزیدی و هەندێکی دیکەشیان دۆسیەی گەندەڵی بەرفراوانیان هەیە.

 

بەردەوامی پابەندبوونی حکومەتی کاتی بەم ڕێبازە، دادپەروەری ئینتقالی دوادەخات، ڕێگری دەکات لە ئاشتەوایی نیشتمانی و بنیاتنانی سووریای نوێ،  هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری لاواز دەکات، حکومەتی کاتی هەمیشە بە ئاماژەدان بە نەبوونی جێگرەوەیەکی گونجاو، ئەم دامەزراندنانە پاساو دەداتەوە، ئەم پاساوهێنانە ناڕەزایی کۆمەڵگە زیاتر دەکات، کاتێک گفتوگۆ دروست دەبێت، ئەم تاکانە بە شێوەیەکی کاتی دەبن، لە شوێنی ڕووداوەکە دوورخراونەتەوە یان چالاکییەکانیان ڕادەگیرێن، بەبێ لێپرسینەوەیەکی ڕاستەقینە یان دابڕانی کاریگەر، وەک لە چەندین کەئسئ پێشوودا شایەتحاڵی بووین.