پشتگوێخستنی فرەچەشنی نەتەوەیی لە دەستووری نوێی سووریادا

ژنانی سووریا نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە وەلانانی دڕندانە لە جاڕنامەی دەستووری نوێدا و بە بێبایەخکردنی ئاشکرای فرەیی نەتەوەیی ناویان برد؛ پرسێک کە هەمیشە کرۆکی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا بووە.

ڕاما خەلەف

 

شام- بۆ زۆر کەس، بەردەوامبوونی ناوی "کۆماری عەرەبی سووریا" وەک درێژەپێدەری سەردەمێکی سیاسی پێشوو سەیر دەکرێت؛ قۆناغێک کە ناسنامەی دەوڵەتی بە شێوەیەکی تاک عەرەبی لە قاڵب دا و بوونی نەتەوەکانی دیکەی وەک کورد، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی، چەرکەسی و ئەوانی دیکە پشتگوێ خست. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ زۆر کەس ئەم دەستوورە وەک دەرفەتێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتێکی نوێ دەبینن. وڵاتێک کە لەسەر ڕەگەزنامەی گشتگیر بنیات نراوە نەک پەیوەندی نیشتمانی سنووردار.

 

 

هەرچەندە لە ڕەشنووسی دەستووری نوێی سوریا بڕگەگەلێک لەخۆدەگرێت کە ڕێز لە مافی کەمینە نەتەوەیی و زمانەوانییەکان دەگرێت، بەڵام پێداگری یاسادانەران لەسەر پاراستنی نازناوی "کۆماری عەرەبی سووریا" وەک پەیامێکی سیاسی سەیر کراوە کە نەتەوەی عەرەب بە ناسنامەی باڵادەست و گشتگیری ئەو وڵاتە دەزانێت. شتێک کە لەلایەن گەلانی دیکەوە وەک جۆرێک لە ڕەتکردنەوەی ڕەمزی هەست پێدەکرێت.

 

 

لە ڕوانگەی ئەوانەوە، جاڕنامەی دەستووری دەبێ ڕەنگدانەوەی شوناسی ڕاستەقینەی وڵات بێت؛ شوناسێک کە لەسەر بنەمای فرەچەشنی بێت نەک ئینکاری. بۆیە گۆڕینی ناوی ئەو وڵاتە بۆ "کۆماری سووریا" داواکارییەکی بنەڕەتییە بۆ ئەوان کە دەبێت لە پێداچوونەوەکانی داهاتوودا بە جددی بیری لێبکرێتەوە.

 

 

لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا دەنگەکان بەرزکراونەتەوە کە داوای دانپێدانان و نوێنەرایەتی ڕاستەقینە دەکەن. لەم چوارچێوەیەدا ئەندامانی گەلانی غەیرە عەرەب دژایەتی خۆیان بۆ ناونانی ئێستا دەربڕیوە و داوای دووبارە نووسینەوەی دەستووریان کردووە. بە شێوەیەک کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو نەتەوەکان مسۆگەر بکات.

 

 

ئیمان ڕەمەزان لە کۆمەڵگەی کوردییەوە دەڵێت: "ڕەشنووسی نوێی دەستووری سووریا هەم کاردانەوەی ئەرێنی و هەم نەرێنی هەبووە و هەموو نەتەوەکانی کۆمەڵگەی سووریا ناگرێتەوە". کۆمەڵگەی ئێمە لە بنەڕەتدا ئاڵۆز و دەوڵەمەندە بە هەمەجۆریی نەتەوەیی و ڕەگەزی و کولتووری. من وەک ژنێکی کورد مافی ئەوەم هەیە دان بە ناسنامە و نەتەوەی ڕاستەقینەی خۆمدا بنێم، هەروەک چۆن سوریانییەکان و ئەرمەنییەکان باس لە ناسنامەی خۆیان دەکەن. دەشڵێت: "دەمەوێت دەستوور بنووسرێتەوە بۆ ئەوەی داواکاری  هەموو نەتەوەکان لەخۆ بگرێت".

 

 

سیڤان حاج عەلی هەروەها لەم بارەیەوە دەشڵێت: "دەستووری نوێ بڕگەگەلێکی هەیە کە هەندێکیان لەگەڵیدا هاوڕان و هەندێکیشیان لەگەڵیدا ناکۆکن. بەڵام ناونانی وڵاتەکە بە کۆماری عەرەبی سووریا و پشتگوێخستنی فرەچەشنی نەتەوەیییەکەی، بە بڕوای من نوێنەرایەتی خواستی گەلی سووریا ناکات. "ئەو کەسانەی دژی زیاتر لە ٥٤ ساڵ لە پەراوێزخستن ڕاپەڕین".

 

 

سیڤان حاج عەلی هەروەها لەم بارەیەوە دەشڵێت: "دەستووری نوێ بڕگەگەلێکی هەیە کە هەندێکیان لەگەڵیدا هاوڕان و هەندێکیشیان لەگەڵیدا ناکۆکن. بەڵام ناونانی وڵاتەکە بە کۆماری عەرەبی سووریا و پشتگوێخستنی فرەچەشنی نەتەوەیییەکەی، بە بڕوای من نوێنەرایەتی خواستی گەلی سووریا ناکات. "ئەو کەسانەی دژی زیاتر لە ٥٤ ساڵ لە پەراوێزخستن ڕاپەڕین".

 

 

سیڤان لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکاتەوە: "پابەندبوون بە وشەی 'عەرەبی' ئیتر بەس نییە". ئەمڕۆ پێویستییەکی زۆر بە پێناسەکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی هەیە؛ "ناسنامەیەک کە هیچ کەسێک بەدەر نەکات و بناغەی کۆمەڵگەیەکی بەشدار و یەکسان دابڕێژێت".

 

 

لەگەڵ چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییە گشتییەکان، فشارەکان بۆ سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی ئەم ناونانییە زیادی کردووە و خواستی نوێکردنەوەی دیالۆگ لەناو لیژنەی دەستووریشدا بەهێزتر بووە. هەندێک پێیان وایە گۆڕینی ناوی وڵات هەنگاوێکی ڕەمزی بەڵام گەورە دەبێت بەرەو ئاشتەوایی نەتەوەیی و نیشانەی کۆتایی هاتنی هەژموونی ناسیۆنالیستی.

 

 

لە وڵاتێکدا کە هێشتا لە خەباتدایە بۆ چاکبوونەوە لە ساڵانێک لە شەڕ و دووبەرەکی، ناکۆکی ناو تەنها فۆرماڵیزمێک نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە بۆ توانای حکومەتی نوێ بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی کە ڕەنگدانەوەی زمان و پەیوەندی و خواستەکانی هەموو هاووڵاتیانی بێت.