هەڵبژاردنەکانی داهاتووی فەڵەستین... ژنان چ ڕۆڵێک دەگێڕن لە نێوان یەکەمینەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ؟
جیڤارا تەها، ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند لە دۆزی سیاسیدا دەڵێت: قسەکردن لەسەر هەلبژاردن لە غەززە هێشتا زووە، لە سایەی نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامبوونی ئازاری دانیشتوواندا، ژنان گەورەترین باجیان داوە.
ڕەفیف ئیسلیم
فەڵەستین ـ لە ئێستادا فەڵەستین ئامادەکاری دەکات، بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتی مەحمود عەباس، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یاسادانان، دواتر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٧دا ئەنجام دەدرێت، کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان کار لەسەر جێبەجێکردنی ئامادەکارییە کارگێڕی و تەکنیکییە پێویستەکان دەکات، بەڵام گرنگترین پرسیار کە ماوەتەوە، ڕۆڵی ژنان لەم پرۆسەیەدا چییە و چ سودێک بەدەست دەهێنن؟
لەسەر ئەم بابەتە، جیڤارا تەها، ڕۆژنامەنووس تایبەتمەند لە بوارى سیاسیدا، ڕوونیکردەوە، کە لە ئێستادا لۆژیکی نییە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرتی غەززە بدرێت دوای پەراوێزخستنی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ و ئەو هێرشانەی کە سیماکانی ژیانی تێدا وێران کرد و دانیشتووانەکەی گەیاندە دۆزەخ، سەرباری ژمارەی ئەو هێرشە پێشوەختانەی کە پێیدا تێپەڕیوە، پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا ئەمڕۆ پارێزگاکانی باشووری فەڵەستین، واتە کەرتی زیانلێکەوتوو بەتایبەتی بیر هێنرانەوە، ئەمڕۆ کە نە ئاسایش، نە ئارامی، نە ئاشتی، نە ئازادی و تەنانەت نیشتمانیش بوونی نییە؟
نەبوونی سەقامگیری و خرابتربوونی ئازاری دانیشتووان
ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە ئێستادا زۆربەی دانیشتووانی کەرتی غەززە لە فەڵەستین خانووەکانیان لەدەست داوە و لەژێر پارچە قوماشێکدا لە بەر گەرمای هاوین و ساردای زستاندا دانیشتوون، وتی: کەواتە چۆن بەو کەسانە بڵێین دەبێت بچن بۆ هەڵبژاردن، ئەو کەسایەتیانە کێن کە دەکرێت بە کاندید ببن و لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە چی پێشکەش دەکرێت لە سایەی دۆخی ئێستادا؟ هاوڵاتی بۆ دەنگدان بۆ کوێ دەڕۆن ئەوکاتەی ئەو قوتابخانانەی کە هەڵبژاردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە و هیچ شوێنێکی خاڵی تێدا نییە، کەواتە ئایا دەردەکرێن بۆ پێشوازیکردن لە دەنگدەران؟
ڕوونیکردەوە، کە هەڵبژاردنە فەڵەستینییەکان، سەرەڕای گرنگییان، ناتوانرێت جیا بکرێنەوە لەو پەرەسەندنانەی کە مەیدانی فەڵەستینی لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە بەخۆیەوە بینیوە، وتی: هەندێک لە لایەنە فەڵەستینییەکان هێشتا لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵدستینن ڕەخنەی لە "کاری ڕێکخراوەکە بەرامبەر بە کەرتی غەززە" گرت.
جەختی لەوەش کردەوە, کە لە قۆناغی ئێستادا لەپێشینە دەبێت بۆ راگرتنی جەنگ و پاراستنی منداڵان و ژنان و گەنجان بە شێوازێکی بەپەلە و دەستبەجێ، لە جیاتی سەرقاڵبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یاسادانان یان سەرۆکایەتییەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە ڕابردوودا بەڕێوەچوون جەخت لەسەر خاڵێکی گرنگ دەکەنەوە، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی غەززە دەنگ نادەن بەڵکو هەڵبژاردن لە نێوان ئەوەی بەردەستە دەکەن و ڕەنگە بڕیاری سەرکەوتنی لیستەکان پێشوەختە بڕیاری لەسەر درابێت، سەرباری ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەڕێوەچوون و ئەو کوشتن و سوتاندنی خانوو و ئاوارەبوونی زۆرێک لە خێزانانەی کە بەدوای خۆیدا هێنا.
جەختی لەوە کردەوە، کە پێش قسەکردن لەسەر هەڵبژاردن پێویستە قسە لەسەر سەرۆکێکی وڵات بکەین کە سەرجەم بەرپرسیارێتییەکانی لە ئەستۆ بگرێت و ئەو ئەركانەی لەسەریەتی جێبەجێیان بکات، بچووکترین نموونە کە دەتوانین بینینەوە بێکارییە، چونکە سەرەڕای رووبەری زۆر بچووکی نیشتەجێبوون کە کەرتی غەززە داگیری کردووە، بەڵام ئێمە زۆرترین بێکاریمان هەیە لە جیهاندا، لەگەڵ نزمبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ نزمترین ئاست بەراورد بە وڵاتانی تر، دابەشبوون و کەیسی دەستبەسەرکراوان، کوژراوان، باری کۆمەڵایەتی کۆتاییان نەتۆتووە.
ژنان گەورەترین باج دەدەن و لە دەرەوەی ناوەندەکانی بڕیاردان دەمێننەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ ڕۆڵێک بۆ ژنان لەم هەڵبژاردنەدا نییە سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە گەورەترین تێچوو دەدەن لە ڕێگەی خۆگرتن و بەرگەکردنی دۆخەکەوە، هەروەها ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی مافی خۆیان بەدەست نەهێناوە تاوەکو لە کەرتی غەززەشدا پێیان بدرێت چونکە سەرجەم بڕیارەکان تەنها مرەکەبن لەسەر کاغەز.
ڕوونیکردەوە کە سەرجەم بڕیارە نێودەوڵەتییەکان جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی ژنان و یارمەتیدانیان لە بەدەستهێنانی مافەکانیان دەکەنەوە، بەڵام جێبەجێکردنی کرداری لە کوێیە، وتی: دەبێت قۆناغی ئێستا لە کەرتی غەززە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە ببرێت چونکە ئەوان دەتوانن نۆژەنکردنەوە بکەن و داروپەردووی ڕووخاو لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا بگوازنەوە، دەتوانن لەگەڵ هەموو ئەو دۆخانەدا بژین، بەتایبەت کە هەموومان ئەوەمان بینی کە سەرکردایەتی پیاوان چ بەسەر شارە وێرانکراوەکە و دانیشتووانی بێتاوانیدا هێنا کە ئێستا پێویستیان بە ماوەیەک ئارامی و ئاشتی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەروونی و ئەو کەرامەتەی لە کاتی ئاوارەییدا لەدەستچوو.
جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی فەڵەستینی، تەنانەت لە نەبوونی شەڕ و هەڵبژاردنیشدا، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لە بەدەستهێنانی دەستکەوتێک کە لەگەڵ ڕۆڵی خۆیاندا بگونجێت، جا چ لە گەیشتن بە پۆستە باڵاکان یان بەهێزکردنی ئامادەیی خۆیان لە پۆستەکانی بڕیاردان بێت.
لە کۆتای قسەکانییدا، وتی: ئەوەی دوای ٧ی تشرینی یەکەم هات داواکاریی ژنانی کردە زیاتر پێویست،تەنانەت لە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشدا، ژنان پشتگیرییەکی ڕاستەقینە نابینن، بەڵکو ناچار دەبن پشت بە خۆیان ببەستن بە دوور لە بەرنامە هەڵبژاردنەکان و ئەوەی بە بەڵێنی پووچ ناوی برد، بە پشتبەستن بەو ڕاستییەی کە زۆرینەی ئەو کەسایەتییانەی ئەو بەرنامانەیان خستەڕوو ئەمڕۆ لە دەرەوەی کەرتن، کار لەسەر دۆسیە ئابوورییەکان دەکەن کە بەلایانەوە گرنگترە لە کێشەکانی ژنان.